لێکۆلینه‌وه‌که ئه‌نجام درا له لایه‌ن زانکۆی کارنیگ مێلۆن له پیتسبرگ. تیمی لێکۆله‌ره‌وه‌کان پشکنینیان له‌سه‌ر 153 خۆبه‌خش کرد، هه‌موویان له‌ش
ساغ بوون. ئه‌م خۆبه‌خشانه‌یان تووش کرد به ڤایرۆسی نه‌خۆشی هه‌ڵامه‌ت، قه‌ده‌غه
کران له هاتنه ده‌ره‌وه له میوانخانه‌یه‌ک بۆ ماوه‌ی 5 ڕۆژ بۆ ئه‌نجام دانی لێکۆڵینه‌وه‌که.
هه‌موو خۆبه‌خشه‌کان چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ کرا ڕۆژی پێش چوون بۆ میوانخانه‌که
بۆ زانینی شێوازی نووستنیان. ئه‌وه‌ی لێکۆڵێنه‌وه‌که دۆزیه‌وه بریتی بوو له؛ ئه‌و که‌سانه‌ی که شه‌وانه
که‌متر له 7 کاتژمێر ده‌نوستن له شه‌وێکدا به تێکڕا و نزیکه‌یی سێ جار لهبارتربوون
بۆ تووشبوون به نیشانه‌کانی نه‌خۆشی هه‌ڵامه‌ت وه‌ک هه‌ڵئاوسانی گه‌روو و کۆخه و
پژمین و سه‌رئێشه..هتد. ئه‌م ئه‌نجامه به‌راورد کرا له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که
به لایه‌نی که‌مه‌وه 8 کاتژمێر ده‌نووستن له شه‌وێکدا. ئه‌وان وایان بڕوایه که که‌م نووستن ده‌بێته هۆی لاوازکردنی سیسته‌می به‌رگری
له‌ش. لێکۆڵینه‌وه‌که
له گۆڤاری ئه‌رشیفی به‌شی هه‌ناو بڵاو
کرایه‌وه |
پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©