بگه‌ڕێ له‌ سایتی پزیشک بۆ هه‌موان

       

    

v      دواین هه‌واڵی ته‌ندروستی

 جۆرێکی نوێ له‌ ماست ده‌جه‌نگێت و گه‌ده‌ ده‌پارێزێت له‌ زام - قرحه‌ معدة

وا پێده‌چێت جۆرێکی نوێ له‌ ماست به‌ ڕاستی یارمه‌تی جه‌نگان و پاراستنی گه‌ده‌ بدات له‌ دژی زام.

  چوارشه‌مه‌.25ی مارچ 2009

 ماسته‌که‌ له‌ لایه‌ن لێکۆڵه‌ره‌وانی ژاپۆنی په‌رپێدراوه‌، له‌ کۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کیمایی ئه‌مریکی خسترایه‌ ڕوو.

بیرۆکه‌ی په‌ره‌پێدانی ئه‌م جۆره‌ ماسته‌ بریتییه‌ له‌ یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی ئاسایی بۆ جه‌نگان له‌ دژی ئه‌و زامانه‌ی که‌ به‌هۆی به‌کتریایه‌که‌وه‌ دروست ده‌بن (هیلکۆبه‌کته‌ر پایلۆری).

لێکۆڵه‌ره‌وان لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامدا له‌سه‌ر ماسته‌که‌ که‌ 42 که‌سی له‌خۆگرتبوو، هه‌موو که‌سه‌کان پشکنینان ئه‌رێ بوو بۆ هه‌بوونی به‌کتریایه‌که‌ (هیلکۆبه‌کته‌ر پایلۆری)، ئه‌وه‌ی که‌ دۆزیانه‌وه‌ له‌ لێکۆڵینه‌وه‌که‌ بریتی بوو له‌وه‌ی ئاستی به‌کتریایه‌که‌ زۆر به‌ گه‌وره‌یی که‌م بوو بۆوه‌ دوای ئه‌وه‌ی ماسته‌که‌ به‌کارهاتبوو.

ئه‌م ماسته‌ ئێستا له‌ بازاره‌کانی ئاسایی هه‌یه‌ "ژاپۆن و کۆریا..هتد" به‌ڵام به‌ ناوی جیاواز، بۆ نموونه‌ له‌ ژاپۆن به‌ ناوی د. پیڕۆیه‌ هه‌روه‌ها له‌ کۆریایی باشور به‌ ناوی گه‌ته‌ (هه‌رس).

    

    

ڕێبه‌ری ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی کوردستان
ببه‌خشه‌
پرسیارکردن
ئه‌لف و بێ ی ته‌ندروستی

پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com  مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2009©

Make a Free Website with Yola.