بگه‌ڕێ له‌ سایتی پزیشک بۆ هه‌موان

       

    

v      دواین هه‌واڵی ته‌ندروستی

کحول په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ مردنی یه‌ک له‌ 25 مردوو له‌ جیهان

به‌ گوێره‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی که‌نه‌دی، له‌ هه‌ر 25 مردنێک یه‌کێک له‌ جیهان په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ به‌کاربردنی کحول.

شه‌مه‌.27ی جون 2009

ڕێژه‌ی به‌کاربردنی کحول له‌ جیهان به‌نزیکه‌یی 12 یه‌که‌ "120 ملی لیتر"‌ له‌ هه‌فته‌یه‌ک، به‌ڵام له‌ ئه‌وڕوپا ڕێژه‌ به‌کاربردنی کحول زیاتره‌، به‌ نزیکه‌یی 21.5 یه‌که‌ "215 ملی لیتر".

راپۆڕته‌که‌ ئاماده‌ کراوبوو له‌ لایه‌ن تیمێک له‌ زانکۆی ته‌رۆنتۆی که‌نه‌دی.

هه‌روه‌ها لێکۆڵینه‌وه‌که‌ ئه‌مه‌ ده‌رخستووه‌ که‌ هه‌رچه‌نده‌ خواردنه‌وه‌ی که‌مێک له‌ کحول هه‌ندێک سوودی ته‌ندروستی هه‌یه‌ بۆ نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و لووله‌کانی خوێن به‌ڵام ئه‌م سوودانه‌ گه‌لێک که‌مترن له برینداربوون و‌ زیانه‌ ته‌ندروستیه‌کانی تری بۆ  سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ.

شێوازی خواردنه‌وه‌ی کحول جیاوازه‌ له‌ جیهان، بۆ نموونه‌ له‌ ئه‌مریکا خه‌ڵکی به‌ تێکڕایی 17 یه‌که "170ملی لیتر"‌ له‌ کحول ده‌خواته‌وه‌، به‌ڵام له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که‌مترینه‌ که‌ بریتیه‌ له‌ 1.3 یه‌که‌ "13 ملی لیتر".

له‌ ساڵی 2004 که‌ دواین ساڵه‌ زانیاری به‌راوری به‌رده‌سته‌ له‌ ئاستی جیهانی، 3.8% مردن له‌ جیهان "1 له‌ 25" په‌یوه‌ندی داربووه‌ به‌ به‌کاربردنی کحول.

 

 

چه‌ند ڕاستیه‌ک له‌ باره‌ی کحول

کحول له‌ هه‌موو ده‌رمانێک "ماددی بێ هۆشکه‌ر" زیاتر هه‌رزه‌کاران ده‌کوژێت ساڵانه‌. یه‌کێکه‌ له‌ هۆکاری مردنی سێ یه‌کی ته‌مه‌نی نێوان 15-24 ساڵی له‌ ئه‌مریکا به‌هۆی بوونه‌وه‌ی کاره‌سات و خۆکوشتن. خواردنه‌وه‌ی زۆر یاخود به‌ به‌رده‌وامی هۆکاری دروست بوونی گه‌لێک کێشه‌ی ته‌ندروستیه‌.

 

کاریگه‌ریه‌ کاتیه‌کانی خواردنه‌وه‌ی کحول؛

تێکچوونی قسه‌کردن "تێکه‌ڵ کردنی ووشه‌کان".

ڕشانه‌وه‌.

گێژ بوون.

تێکچوونی بینین و بیستن و هاوگونجانی.

تێکچوونی توانای بڕیاردان و دادوه‌ریکردن.

ژانه‌ سه‌ر.

کێشه‌ی هه‌ناسه‌دان.

لاوازی پێ زانین "ده‌رک کردن".

له‌ده‌ست دانی هۆشداری.

بێ هۆش بوون.

 

کاریگه‌ریه‌ درێژه‌کانی خواردنه‌وه‌ی کحول؛

برینداربوونی "کاره‌ساتی" نائه‌نقه‌ست "وه‌ک کاره‌ساتی هاتوچۆ و سووتان..هتد".

برینداربوونی "کاره‌ساتی" به‌ئه‌نقه‌ست "وه‌ک ده‌رست درێژی جنسی، نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌..هتد".

تێکچوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک.

به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و جه‌ڵته‌.

نه‌خۆشی جگه‌ر.

تێکدانی ده‌ماغ.

له‌کارکه‌وتنی جنسی.

زام "قرحة".

هه‌وکردنی گه‌ده‌.

به‌دخۆراکی.

شێره‌په‌نجه‌ی ده‌م و قورگ.

    

    

ڕێبه‌ری ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی کوردستان
ببه‌خشه‌
پرسیارکردن
ئه‌لف و بێ ی ته‌ندروستی

پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com  مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2009©

Make a Free Website with Yola.