شاره‌زایان وا پێشنیاز ده‌که‌ن که کامه‌رانی
و دڵ خۆشی که‌سێک له‌سه‌ر کامه‌رانی و دڵخۆشی ئه‌و که‌سانه به‌نده که به شێوه‌ی
ڕاسته‌وخو یاخود ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی پێیانه‌وه هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌مه‌شیان
ده‌رخست که که‌سی کامه‌ران که چه‌نده نزیکتر بێت کاریگه‌ر زیاتره (بۆ نموونه
هاوڕێیه‌کی دڵ خۆشت له تۆ نزیکه به میلێک، کاریگه‌ری له‌سه‌ر تۆ بۆ کامه‌ران
بوون به نزیکه‌ی له 25%).
لێکۆلینه‌وه‌که له سه‌ر 5000 به‌ژدار بوو
کرا له ساڵی 1971 تاکو 2003، له‌م ماوه‌یه هه‌ریه‌ک له‌م 5000 که‌سه هاوڕێی
نزیک و خزم و هاوپۆلیان دیاری کرا، به‌م شێوه‌یه هه‌ر که‌سێک هه‌موو 2-5 ساڵێک په‌یوه‌ندی
پێوه ده‌کرا بۆ دیاری کردنی گۆڕانکاری له که‌س و کاری نزیکی. له‌م 5000 به‌ژداربووه، لێکۆلینه‌وه‌که
زیاتر له 53000 په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان زیاتر له 12000 که‌س دۆزیه‌وه.
لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان 4739 که‌سیان ده‌ستنیشان کرد که به‌دواداهاتبوون له نێوان
ساڵانی 1983 بۆ 2003. ئه‌م به‌ژداربووانه فۆڕمێکیان پڕکردوه که 4 پرسیاری
تێدابوو به ڕازیبوون یاخود ناڕازیبوون له سه‌ر 4 پرسیاره‌که، پرسیاره‌کان
بریتیبوون له "من هه‌ستم به ئومێد کردبوو له‌باره‌ی داهاتوو، من خۆشیم له
ژایان بینی، من دڵخۆش بووم، من هه‌ستم کرد که من ته‌نها که‌سێکی باشم هه‌روه‌ک خه‌ڵکی
تر". ئه‌نجامه‌کان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌رخست؛ -
کۆمه‌ڵێک له خه‌ڵکی کامه‌ران و ناکامه‌ران هه‌بوو له
تۆڕه‌که. -
په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵکانی کامه‌ران (دڵ خۆش) فراوان بوو
بۆ 3 پله‌ی جیابوونه‌وه "بۆ نموونه؛ هاوڕێی یه‌کێک له هاوڕێی هاوڕێیه‌ک". -
ئه‌و که‌سانه‌ی که کۆمه‌ڵێک له خه‌ڵکی کامه‌ران (دڵ
خۆش) له ده‌ور و نزیکیان بوو وه هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که له ناوه‌ندی تۆڕه‌که‌بوون،
زیاتر پێده‌چێت که کامه‌ران بن له داهاتوو. -
ڕێگای سه‌رژمێری درێژه‌بڕگه‌یی پشنیاز ده‌کات که کۆمه‌ڵه‌ی
کامه‌رانی ڕووده‌دات چونکه کامه‌رانی بڵاوده‌بێته‌وه هه‌روه‌ها ئه‌م ته‌نها مه‌یلی
بۆ ئه‌و خه‌ڵکانه نیه که په‌یوه‌ندی ده‌به‌ستن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانێکی تر که له‌یه‌ک
ده‌چن. -
هاوڕێیه‌ک له دووری یه‌ک میل بژیت که کامه‌ران بێت،
چانسی کامه‌ران بوون له که‌سێک زیاد ده‌کات به نزیکه‌ی 25%. -
هه‌مان کاریگه‌ر ده‌رکه‌وت له خێزانه‌کان که له‌گه‌ڵ
مێرده‌کانیان ده‌ژیان (8%)، برایان و خوشکان که له دووری یه‌ک میل له یه‌کتری
ده‌ژیان (14%)، هه‌روه‌ها جیرانی ده‌رگا به ده‌رگا (34%). -
هاو ئیشه‌کان هه‌مان کاریگه‌ریان نیشان نه‌دا، ئه‌مه‌ش
نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که جێگای کارکردن له‌بار نیه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی باری
سۆزداری. -
کاریگه‌ریه‌که
له‌ناوده‌چوو له‌گه‌ڵ کات و دووری جوگرافی. ده‌رئه‌نجام؛ |
پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.co.cc مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2008 ©