لێکۆڵینه‌وه‌که به‌ڕوه چوو له‌لایه‌ن پزیشکێکه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی بریگهام و نه‌خۆشخانه‌ی ئافره‌تان له باسته‌ن "ئه‌مریکا" هه‌روه‌ها له زانکۆی بێرگه‌ن له نه‌رویج. بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی لێکۆڵینه‌وه‌که، لێکۆڵه‌ره‌وان تیشکیان خسته سه‌ر
945 که‌س له نه‌رویج. هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌ژداربوون نه‌خۆشی سی درێژخایه‌نیان هه‌بووه
"جۆری گیران". نه‌خۆشی سی درێژخایه‌ن "جۆری گیران" نه‌خۆشیه‌که که که‌سی نه‌خۆش
زۆر به گرانی ده‌توانێت هه‌ناسه بدات، هۆکاری سه‌رکیش بۆ ئه‌م نه‌خۆشیه بریتیه
له جگه‌ره‌کێشان. بیرۆکه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که بریتیه بوو له‌وه‌ی بزاندرێت چه‌نده ئافره‌تان
و پیاوان "له‌باربوون بۆ نه‌خۆشیه‌ک" به هۆی جگه‌ره‌کێشانه‌وه. له ئه‌نجام ده‌رکه‌وت، ئافره‌تان زۆرتر تووشی کێشه‌ی سیه‌کان ده‌بن
"به کێشانی که‌می جگه‌رکێشان" و هه‌روه‌ها له ته‌مه‌نی زووتر تووش ده‌بن
به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پیاوان. لێکۆڵینه‌وه‌که له کۆنفراسی کۆمه‌ڵگه‌ی سینگی ئه‌مریکی ئاشکراکرا له سان
دیگۆ – کالیفۆڕنیا ئه‌م هه‌فته‌یه. |
پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©