بگه‌ڕێ له‌ سایتی پزیشک بۆ هه‌موان

       

    

له‌ کاتی ئێستا شێره‌په‌نجه‌ی هێلکه‌دان ڕیزبه‌ندی 5 هه‌یه‌ له‌ نێوان هه‌موو جۆرکانی شێره‌په‌نجه‌ که‌ ده‌بنه‌ هۆی مردن له‌ ئه‌مریکا. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری ژیان له‌و کاسانه‌ی که‌ ده‌ستنیشان ده‌کرێن بۆ شێره‌په‌نجه‌ی هێلکه‌دان.

لێکۆله‌ره‌وان له‌سه‌ر زیاتر له‌ 10000 ئافره‌ت لێکۆڵینه‌وه‌یان کرد و په‌یوه‌ندیه‌کیان دۆزیه‌وه‌ له‌نێوان قه‌ڵه‌وه‌ی و شێره‌په‌نجه‌ی ‌هێلکه‌دان.

 

ئه‌وه‌ی که‌ دۆزیانه‌وه‌، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که‌ قه‌ڵه‌ون و قه‌ت چاره‌سه‌ری هۆڕمۆنیان به‌کارنه‌هێناوه‌ بۆ ماوه‌ی نائومێدی زیاتر ڕووبه‌ڕووی تووشبوون به‌ شێره‌په‌نجه‌ی هێلکه‌دان ده‌بن.

به‌ گشتی مه‌ترسی زیاد ده‌بێت به‌ ڕێژه‌ی زیاتر له‌ 80% بۆ ئافره‌تی قه‌ڵه‌و ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان سه‌رویی 45 ساڵه‌ "ماوه‌ی نا ئومێدی" و هه‌رگیزی چاره‌سه‌ری هۆڕمۆنیان وه‌رنه‌گرتووه‌.

هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی ژیان که‌مه‌ له‌وانه‌ی که‌ شێره‌په‌نجه‌ی هێلکه‌دانیان هه‌بوو، 37% ته‌نها 5 ساڵ ژیان.

باوه‌ڕوایه‌ قه‌ڵه‌وی ده‌بێته‌ هۆی ڕژانی زیاتری له‌ هۆڕمۆنی ئیسترۆجین که‌ ئه‌میش ده‌بێته‌ هۆی دروست کردنی کێشه‌ له‌ له‌ش و دروست بوونی شێره‌په‌نجه‌ی هێلکه‌دان.

لێکۆڵینه‌وه‌که‌ له‌ 15 فێبریوهر‌ی "مانگی داهاتوو" بڵاو ده‌کرێته‌وه‌ له گۆڤاری شێره‌په‌نجه‌.

 قه‌ڵه‌وی مه‌ترسی شێره‌په‌نجه‌ی هێلکه‌دان له‌ ئافره‌ت به‌ڕێژه‌ی 80% زیاد ده‌کات

به‌ گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ، زیاد کێش یاخود قه‌ڵه‌وی مه‌ترسی ڕوودانی شێره‌په‌نجه‌ی هێلکه‌دان له‌ ئافره‌ت زیاد ده‌کات به‌ڕێژه‌ی 80%.

  چوارشه‌مه‌.7ی جانیوه‌ری 2009

    

    

ڕێبه‌ری ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی کوردستان
ببه‌خشه‌
پرسیارکردن
ئه‌لف و بێ ی ته‌ندروستی

پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.com  مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2009©

Make a Free Website with Yola.