لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی نوێ ئه‌مه‌ی ده‌رخست که
هه‌بوونی (ده‌وڵه‌مه‌ندی) کاریگه‌ریه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی
مێشکی منداڵ.
لێکۆڵه‌ره‌وانی ئه‌مریکی له زانکۆی
کالیفۆڕنیا، لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجام دا له نێوان 26 منداڵ که ته‌مه‌نیان له
نێوان 9-10 ساڵی دابوو. بیرۆکه‌که بریتی بوو له به‌راوردکردن له نێوان گه‌شه‌ی
مێشکیان له‌گه‌ڵ ئاستی ده‌وڵه‌مه‌ندیان. ڕامان له به‌شی پێشه‌وه‌ی مێشک، که به‌رپرسیاره
له‌سه‌ره شیکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان و داهێنان..هتد. منداڵه‌کانیان دابه‌ش کرد بۆ دوو به‌ش، نیوه‌یان
داهاتی خێزانیان نزم بوو، نیوه‌که‌ی تریش داهاتیان به‌رز بوو. پاشان هه‌موویان
تاقیکرانه‌وه بۆ پشکنینی گه‌شه‌ی مێشکیان و به‌راوردکردنی دوو گروپه منداڵه‌که. ئه‌و گروپه منداڵه‌ی که داهاتی خێزانیان به‌رز
بوو (ده‌وڵه‌مه‌ندبوون) باشتر ئاقیکردنه‌وه‌که‌یان ئه‌نجام دا. ده‌رئه‌نجام بریتی
بوو له؛ ئه‌و گروپه منداڵه‌ی که داهاتی خێزانیان که‌م بوو گه‌شه‌ی به‌شی پێشه‌وه‌ی
مێشکیان کاری تێکرابوو. |
پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.co.cc مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2008 ©