بگه‌ڕێ له‌ سایتی پزیشک بۆ هه‌موان

       

    

v      دواین هه‌واڵی ته‌ندروستی

 خواردنی گوێز ئافره‌تان ده‌پارێزێت له‌ شێره‌په‌نجه‌ی مه‌مک

به‌ گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ، به‌کاربردنی گوێز له‌وانه‌یه‌ به‌ڕاستی ڕێگه‌بگرێت له‌ دروست بوونی شێره‌په‌نجه‌ی مه‌مک.

 هه‌ینی.24ی ئیپڕڵ 2009

 لێکۆڵه‌ره‌وان له‌ زنکۆی پزیشکی مارشاڵ له‌ هه‌نتینگتۆن و ڕۆژئاوای فیرجینا، هه‌ستان به‌ کاره‌کان بۆ بینین که‌ کاریگه‌ی گوێز چۆنه‌ له‌سه‌ر دروست بوونی شێره‌په‌نجه‌ی مه‌مک.

ئه‌وه‌ی که‌ دۆزیانه‌وه‌، بریتیه‌ بوو له‌وه‌ی، به‌کاربردنی گوێز ڕۆژانه‌ به‌ ڕاستی مه‌ترسی دروستبوونی شێره‌په‌نجه‌ی مه‌مک که‌م ده‌کاته‌وه‌.

ئه‌مه‌ به‌ تاقیکراوه‌ له‌سه‌ر کۆمه‌ڵه‌ مشکێک که‌ به‌شێوه‌یه‌کی ئاوا به‌خێوکرابوون بۆ ئه‌وه‌ی تووشی شێره‌په‌نجه‌ی مه‌مک ببن!

ئه‌و مشکانه‌ی که‌ له‌ تاقیگه‌ ڕۆژانه‌ گوێزیان پێده‌درا ڕێژه‌ی ڕوودانی شێره‌په‌نجه‌ی مه‌مک لێیانه‌وه‌ که‌متر بوو به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر.

بڕواوایه‌ که‌  هه‌ندێك جۆر پێکهاته‌ له‌ گویز هه‌یه‌ ئه‌م کاریگه‌ریه‌یان هه‌یه‌ که‌ پێیان ده‌وترێت ترشه‌ چه‌وری ئۆمێگا 3 و هه‌ندێک له‌ دژره‌ ئۆکسێنه‌ر.

لێکۆڵینه‌وه‌که‌ پێشکه‌ش کرا له‌ 100ه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌مریکی بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ شێره‌په‌نجه‌.

    

    

ڕێبه‌ری ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی کوردستان
ببه‌خشه‌
پرسیارکردن
ئه‌لف و بێ ی ته‌ندروستی

پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com  مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2009©

Make a Free Website with Yola.