لێکۆڵینه‌وه‌که له‌لایه‌ن په‌یمانگایی ئه‌مریکی نه‌ته‌وه‌یی بۆ شێره‌په‌نجه به ئه‌نجام گه‌یاندرا، که زیاتر له 500000 که‌سی له‌خۆگرتبوو ته‌مه‌نیان له نێوان 50 بۆ 71 ساڵی بوو. لێکۆڵه‌ره‌وان گه‌ڕان به دوای شێواز و جۆری خۆرکای که‌سه‌کان بۆ ماوه‌ی 10
ساڵ، له‌م ماوه‌یه 71000 که‌سیان مردن. پاشان هه‌ستان به به‌راورد کردن جۆری خۆراکی که‌سه‌کان. ئه‌وه‌ی که
دۆزیانه‌وه بریتی بوو له‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی (ئافره‌ت و پیاو) که بڕێکی زۆر به‌رزیان
له گۆشتی سوور خواردبوو له 35% زیاتر له باربوون بۆ مردن به زووی به به‌راورد
له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌شێوه‌یکه‌ی زۆر گۆشتی سووریا‌ن نه‌خواردبوو. هه‌روه‌ها گۆشتی ناو قووتووش ئاوا باش نیه. ئه‌و پیاوانه‌ی که زۆربه‌ی
گۆشتی قووتیان به‌کارهێنابوو ئه‌وان 16% زیاتر له مه‌ترسی مردنێکی زوو دابوون، له
کاتێک ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که برێکی که‌میشیان له گۆشتی قووتوو به‌کارهێنابوو ئه‌وان
25% زیاتر له مه‌ترسی مردنێکی زوو دابوون. لێكۆڵینه‌وه‌که
بڵاوکرایه‌وه له ئه‌رشیفی پزیشکی هه‌ناو. |
پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©