بگه‌ڕێ له‌ سایتی پزیشک بۆ هه‌موان

       

    

جۆراوجۆری له‌ بۆهێل له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی قه‌ڵه‌وی له‌ منداڵان (ده‌ڕۆن بۆ خواردنی خۆراکی پڕوپاتاڵ)

هه‌ولێر (پزیشک بۆ هه‌موان) – لێکۆله‌ره‌وان له‌ سکۆتله‌ندا جۆراوجۆری له‌ بۆهێلێکیان دۆزیه‌وه‌ که‌ له‌وانه‌یه‌ به‌رپرسیار بێت له‌ هۆی قه‌ڵه‌وه‌ی له‌ منداڵان، که‌ وایان لێده‌کات زیاتر به‌ره‌وه‌ خواردنی خۆراکی پڕوپاتاڵ بڕۆن که‌ پڕن له‌ چه‌وری

  هه‌ینی.12ی دیسێمبه‌ری 2008

جیاوازی له‌ بۆهێله‌که‌ ناسراوه‌ به‌ ئێف تی ئۆ که‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ قه‌ڵه‌وی له‌ منداڵان.

لێکۆلینه‌وه‌که‌ له‌سه‌ر نزیکه‌ی 2700 منداڵ کرا له‌ سکۆتله‌ندا که‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 4-10 ساڵی بوو.  لێکۆلینه‌وه‌که‌ له‌ لایه‌ن چه‌ند قوتابخانه‌ و په‌یمانگا و زانکۆیه‌کی پزیشکی له‌ سکۆتله‌ندا به‌ڕێوه‌بردرابوو.

هه‌موو منداڵه‌کان پشکنینی دیاری کردنی جۆری بۆ بۆهێلیان بۆ کرا و پشکێنران بۆ جۆراوجۆری دیاریکراو. ئه‌وه‌ی ئه‌وان باوه‌ڕیان هه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ جۆراوجۆرای له‌ بۆهێل ڕۆلێکی زۆر گه‌وره‌ ده‌بینێت له‌سه‌ر منداڵان که‌ چ جۆره‌ خواردنێک منداڵان بۆی ده‌چن و حه‌زی لێده‌که‌ن.

جیاوازی له‌ بۆهێله‌که‌ به‌ ڕوونی په‌یوه‌نی هه‌بوو له‌گه‌ڵ زیاد بوونی ئاستی کێش له‌ منداڵان که‌ ده‌بێته‌ هۆی قه‌ڵه‌وی.

هه‌رچه‌نده‌ باوه‌ڕ وانیه‌ که‌ بۆهێله‌که‌ ڕۆلی هه‌بێت له‌ زینده‌کرار یاخود وزه‌.

لێکۆلینه‌وه‌که‌ له‌ گۆڤاری نیو ئینگالاندی پزیشکی ده‌رچوو 

    

    

ڕێبه‌ری ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی کوردستان
ببه‌خشه‌
پرسیارکردن
ئه‌لف و بێ ی ته‌ندروستی

پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.co.cc  مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2008 ©

Make a Free Website with Yola.