لێکۆڵینه‌وه‌که له‌لایه‌ن لێکۆڵهراوان له زانکۆی پیتسبێرگ ئه‌نجامدرا و وردبوونه‌وه له به‌ژداربوانی په‌یمانگای لێکۆڵینه‌وه‌ی ته‌ندروستی ئافره‌تان. لێکۆڵینه‌وه‌که زیاتر له 100000 ئافره‌تی له‌خۆگرتبوو که ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی
50 ساڵی دابوو له ساڵی 1994 به‌سه‌ره‌وه. لێکۆڵه‌ره‌وان هه‌وڵیاندا له لێکۆڵینه‌وه‌که به‌راورد بکه‌ن له‌نێوان
شێوازی ژیان له‌و که‌سانه‌ی که گه‌شبینن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که پێده‌چن ڕهشبینبن. له 14% ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که به گه‌شبین داندرابوون که‌متر له‌باربوون
بۆ مردن به ههرهۆیهکبێت به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که ڕه‌شبین بوون. هه‌روه‌ها له 30% که‌متر له‌باربوون بۆ مردن به هۆی نه‌خۆشی دڵی پاش 8
ساڵ به‌دواداچوون. که‌سی گه‌شبین ئه‌و که‌سه‌یه که هه‌رده‌م بڕوای وایه شتی باش به باشی
ڕووده‌دات. ئه‌م که‌سانه که‌متر شێوازی ژیانی ناته‌ندروست هه‌ڵده‌بژێرن، که‌متر
له مه‌ترسی نه‌خۆشی شه‌کره و به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێنن، هه‌روه‌ها که‌میان جگه‌ره‌کێشن. لێکۆڵینه‌وه‌که
پێشکه‌ش کرا له کۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی کۆمه‌ڵگایی
سایکۆسۆماتیکی (جه‌سته و ده‌روون) ئه‌مریکی |
پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©