بگه‌ڕێ له‌ سایتی پزیشک بۆ هه‌موان

       

    

v      دواین هه‌واڵی ته‌ندروستی

گه‌شبینی ئافره‌تان له‌ مه‌ترسی نه‌خۆشی دڵ و مردن دوورده‌خات

ده‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ نیشان ده‌دات ‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی گه‌شبینن که‌متر له‌ ئه‌گه‌ری تووشبوونی نه‌خۆشی دڵ دان.

هه‌ینی. 14ی ئۆگه‌ست 2009

گه‌شبین بوون مانای ئه‌وه‌یه‌ زیاتر به‌ بینینێکی پۆزه‌تیڤانه‌وه "ڕاسته‌وه‌" ‌ بڕوانیته‌ ژیان و هه‌روه‌ها  مانایی بڕوابوون به‌ شتی باشه‌.

ئه‌و که‌سانه‌ی گه‌شبینن، ڕوانینێکی هێمن و له‌سه‌رخۆیان هه‌یه‌ بۆ ژیان، ئه‌مه‌ش ڕاستیه‌که‌  له‌وانه‌یه‌ هۆکاربێت  بۆچی که‌سانی گه‌شبین که‌متر له‌ مه‌ترسی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی دڵ دان.

لێکۆڵه‌ره‌وانی ئه‌مریکی لێکۆڵینه‌وه‌یان ئه‌نجام دا له‌سه‌ر زانیاری تۆمارکاراوی ته‌ندروستی 100000 ئافره‌ت، هه‌ندێکیان گه‌شبین بوون و هه‌ندێکی تریشیان ڕه‌شبنی بوون.

ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که‌ گه‌شبین بوون، 9% که‌متر له‌ مه‌ترسی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی دڵ دابوون به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌کانی تر. هه‌روه‌ها 14% که‌متر له‌ مترسی مردن دابوون به‌به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌کانی تر.

لێکۆڵینه‌وه‌که‌ بڵاوکرایه‌وه‌ له‌ گۆڤاری سێرکوله‌یشن.

 

    

    

ڕێبه‌ری ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی کوردستان
ببه‌خشه‌
پرسیارکردن
ئه‌لف و بێ ی ته‌ندروستی

پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com  مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2009©

Make a Free Website with Yola.