لێکۆڵینه‌وه‌که به‌ئه‌نجام گه‌یندرا له قوتابخانه‌ی هارڤه‌ڕد بۆ ته‌ندروستی گشتی، لێکۆڵینه‌وه‌که تیشکی خسته سه‌ر 811 که‌سی کێش زیاد له دوو شاری جیاواز، له 40% که‌سه‌کان پیاو و 60% ئافره‌ت بوون. ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌ژدار بوون له لێکۆڵینه‌وه‌که داوایان لێ‌کرا جۆرێک خۆراک
هه‌ڵبژێرن له چوار جۆر؛ که‌م چه‌وری-پڕۆتین مامناوندی، که‌م چه‌وری-پڕۆتین زۆر،
زۆر چه‌وری-پڕۆتین مامناوه‌ندی، زۆر چه‌وری-زۆر پڕۆتین. مه‌به‌ست له‌مه بریتی بوو له‌وه‌ی بزانن چ جۆره خواردنێک به باشترین
شێوه یارمه‌تی دابه‌زاندنی کێش ده‌دات. هه‌روه‌ها که‌سه‌کان داوایان لێکرابوو وه‌رزش
بکه‌ن، هه‌فتانه 90 خوله‌ک. دوای ماوه‌ی 6 مانگ، تێکڕای دابه‌زاندنی کێش به نزیکه‌یی بریتی بوو له 6
کیلۆگرام. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگایی سه‌رنج بوو ئه‌وانه‌ی که پارێزیان نه‌ده‌کرد له
جۆری خۆراک باشتر کێشیان دابه‌زاندبوو له‌وانی تر! ئه‌مه مانایی ئه‌وه‌یه کلیلی سه‌رکه‌وتن له پارێزی بریتیه له که‌م
خواردن و ژماردنی گه‌رمۆکه‌ی خواردنی خوراو، به‌ڵام گرنگ نیه چ جۆره خۆراکێک هه‌ڵده‌بژێریت. لێکۆڵینه‌وه‌که
بڵاوکرایه‌وه له گۆڤاری نیو ئینگلاندنی پزیشکی. ------------------------------------------------------------------------------------------- |
پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©