بگه‌ڕێ له‌ سایتی پزیشک بۆ هه‌موان

       

    

 ئێف دی ئه‌ی، ئاژانسی چاودێری ئه‌مریکی بۆ خۆراک و ده‌رمان هۆشداری ده‌دات بۆ به‌کارهێنانی ده‌رمانی دابه‌زاندنی کێش.

ئاژانسی ئه‌مریکی بۆ چاودێری خۆراک و ده‌رمان هۆشداریی بڵاو کرده‌وه‌ له‌دژی نزیکه‌ی 30 له‌ ده‌رمانی دابه‌زاندنی کێش. هه‌موویان ده‌رمانی ڕێجیم بوون که‌ خه‌ڵکی 'به‌تایبه‌تی له‌ ئه‌مریکا' به‌کاری ده‌هێنن دوای زیاد بوونی کێشیان له‌ پشوودا.

 پێنج شه‌مه‌.25ی دیسێمبه‌ری 2008

 ئێف دی ئه‌ی زۆر به‌ تووندی له‌سه‌ر ئه‌م ده‌رمانانه‌ دوا وه‌ به‌ نا ته‌ندروستیشی دانا به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک.

زۆری ئه‌م ده‌رمانانه‌ له‌ چین دروست درکرێن و ده‌نێردرێن، زۆر مه‌ترسی دارن چونکه‌ ئه‌م ده‌رمانانه‌نه‌ هه‌ندێک مادده‌یان تێدایه‌ که‌ نیشان نه‌دراون له‌ پێکهاته‌کانیان.

ئه‌م ماددانه‌ کاریگه‌ری زۆر گه‌وره‌یان ده‌بێت له‌سه‌ر له‌ش، شه‌هیه‌ی خواردن داده‌مرکێنن، له‌ نێوان شته‌کانی تردا.

له‌سه‌روی هه‌موو ئه‌مانه‌وه‌، ئه‌م ده‌رمانانه‌ زۆر به‌هێزن، زۆر زیاتر له‌وه‌ی که‌ پزیشکان به‌ سه‌لامه‌تی ده‌زانن هه‌روه‌ها ژه‌مه‌ده‌رمانیشیان زۆر گه‌وره‌یه‌.

هه‌موو ئه‌و پێکهاته‌ به‌هێزه‌ مه‌ترسیدارانه‌ی که‌ ده‌بنه‌ هۆی دابه‌زاندنی کێش شاردراوه‌ن 'نیشان نه‌دراون له‌ پێکهاته‌ی ده‌رمانه‌کان'.

ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ که‌ ئێف دی ئه‌ی به‌دوای ئه‌م کۆمپانیایانه‌ بگه‌ڕی که‌ ئه‌م ده‌رمانانه‌یان دروست کردوه‌، هه‌روه‌ها غه‌ڕامه‌یان بکات.

ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی که‌ کێش داده‌به‌زێن و پرسیاری زۆریان له‌سه‌ره‌ بریتین له‌؛

Fatloss Slimming

2 Day Diet

3x Slimming Power

5x Imelda Perfect Slimming

3 Day Diet Japan Lingzhi

24 Hour Diet

8 Factor Diet

999 Fitness Essence

GMP

Extrim Plus

7 Day/Night Diet Formula

Imelda Perfect Slim

Lida DaiDaihua

Miaozi Slim Capsules

Perfect Slim

Perfect Slim 5x

Phyto Shape

ProSlim Plus

ROyal Slimming Formula

Superslim

TripleSlim

Zhen de Shou

Venom Hyperdrive 3.0

Slim 3 in 1

Slim Express 360

Slimtech

Somotrin

    

    

ڕێبه‌ری ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی کوردستان
ببه‌خشه‌
پرسیارکردن
ئه‌لف و بێ ی ته‌ندروستی

پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.co.cc  مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2008 ©

Make a Free Website with Yola.