بگه‌ڕێ له‌ سایتی پزیشک بۆ هه‌موان

       

    

v      دواین هه‌واڵی ته‌ندروستی

 له‌ چین ڕێژه‌ی ڕه‌گه‌زی نێر زۆر له‌ مێ زیاتره‌

به‌ گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ، بۆشایه‌که‌ی زۆر گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌ نێوان ڕێژه‌ی ڕه‌گه‌زی نێر و مێ له‌ چین، 32 ملیۆن کوڕ زیاتره‌ له‌ کچ!

یه‌ک شه‌مه‌.12ی ئییڕڵ 2009

 لێکۆڵینه‌وه‌که‌ ده‌رچوو له‌ گۆڤاری پزیشکی به‌ریتانی.

لێکۆڵه‌ره‌وان لێكۆڵینه‌وه‌که‌یان ئه‌نجام دابوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی بۆشایی نێوان ڕێژه‌ی ڕه‌گه‌زی نێر و مێ له‌ چین هه‌روه‌ک له‌ ساڵی 2005 بێت.

لێکۆڵینه‌وه‌که‌ تیشکی خسته‌ سه‌ر نزیکه‌ی 5 ملیۆن که‌س که‌ ته‌مه‌نیان له‌ خوار 20 ساڵی بوو بۆ ئه‌وه‌ی بیرۆکه‌یه‌کی چاک وه‌ربگرن له‌باره‌ی بۆشایی ڕه‌گه‌زه‌ی چۆن بووه‌.

ئه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ دۆزیه‌وه‌ زۆر سه‌رسام که‌ربوو، له‌ وڵاتی چین زیاتر له‌ 32 ملیۆن کوڕ زیاتر هه‌یه‌ له‌ کچ که‌ ته‌مه‌نیان له‌ ژێر 20 ساڵی دایه‌. ئه‌مه‌ش هۆیه‌که‌ی بریتیه‌ له‌و سیاسه‌ته‌ی که‌ وڵاتی چین گرتوویه‌ته‌به‌ر له‌باره‌ی هه‌بوون منداڵ. له‌ چین تۆ ڕێگه‌ت پێدراوه‌ ته‌نها یه‌ک منداڵت هه‌بێت، به‌مه‌ش زۆری خه‌ڵکی هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن کوڕێکیان هه‌بێت به‌ پێچه‌وانه‌ی کچ، به‌ تایبه‌تی له‌ کاتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی منداڵ (تبنی کردن).

له‌گه‌ڵ به‌سه‌ر چوونی کات، ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروست کردنی کێشه‌ی گه‌وره‌ له‌ وڵاتی چین.

    

    

ڕێبه‌ری ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی کوردستان
ببه‌خشه‌
پرسیارکردن
ئه‌لف و بێ ی ته‌ندروستی

پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com  مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2009©

Make a Free Website with Yola.