به‌رپرسانی ڕێکخه‌ری خێزان له چین وتیان زیاتر له 70% ئافره‌تانی چینی، دوو منداڵ یاخود زیاتریان ده‌وێت. ئه‌و جووتهکانهی (ژن و مێرد) که گوێ ناده‌ن به سیاسه‌تی چینی بۆ
کۆنتڕۆڵ کردنی مندڵ بوون ده‌بێت باج بده‌ن هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه له کاریش
دوربخرێنه‌وه. لێکۆڵینه‌وه‌که له ساڵی 2006 کرا بوو به‌ڵام ئێستا بڵاو کرایه‌وه. چین گه‌وره‌تین دانیشتوانی جیهانی هه‌یه، زیاتر له 1.3 بلیۆن که‌س. چین
له گه‌لێک له خێزانانی قه‌ده‌غه کردوه بۆ هه‌بوونی زیاتر له یه‌ک مندڵ له‌وه‌ته‌ی
کۆتایه‌کانی 1970، هه‌رچه‌نده له گه‌لێک له ناوچه لادێیه‌کان ڕێگه دراوه به
جووتهکێک (ژن و مێردێک) به هه‌بوونی دوو منداڵ به مه‌رجێک ئه‌گه‌ر منداڵی یه‌که‌م
کچ بوو! سه‌رباری ئه‌م ئه‌نجامه‌ش (له 70% داخوازی 2 منداڵ یاخود زیاتر ده‌که‌ن)،
به‌رپرسان وتیان چین به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ هێنانه دی ئامادنجهکانی بۆ پاراستنی
ڕێژه‌ی دانیشتوان له 1.36 بلیۆن له کۆتایی ساڵی داهاتوو. |
پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©