لیکۆڵینه‌وه‌ی گۆڤاری پزیشکی به‌ریتانی ئه‌مه‌ی دۆزیه‌ته‌وه که خواردنه‌وه‌ی
چای گه‌رم له پله‌ی 70 سلس یاخود به‌رزتر مه‌ترسی شێره‌په‌نجه زیاد ده‌کات. شاره‌زایان ده‌ڵێن ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ده‌کرێت هۆی زیادبوونی شێره‌په‌نجه‌ی
سورێنچک له نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی لێکبداته‌وه. زیاد کردنی شیر بۆ چا "هه‌روه‌ک باوه له نێو خه‌ڵکانی کۆمه‌ڵگه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی" ده‌بێته هۆی ساردکردنه‌وه‌ی چا به شێوه‌یه‌کی باش که مه‌ترسی
شێره‌په‌نجه که‌م ده‌کاته‌وه. سورێنچک بریتیه له بۆڕیه‌کی ماسولکه‌یی که خۆراک ده‌گوازێته له گه‌روو
بۆ گه‌ده. شێره‌په‌نجه‌ی سورێنچک ساڵانه 500000 که‌س ده‌کوژێت له هه‌موو جیهان. له ئه‌ورۆپا و ئه‌مریکا سه‌ره‌کیترین هۆکاری په‌یوه‌ندیداری دروستبوونی
شێره‌په‌نجه‌ی سورێنچک بریتین له جگه‌ره‌کێشان و خواردنه‌وه‌ی مه‌ی. هه‌رێمی گوڵستان له باکوری ئیران به‌رزترین ڕێژه‌ی شێره‌په‌نجه‌ی سورێنچکی
(جۆری پووله‌که‌یی) هه‌یه له هه‌موو جیهان، ڕێژه‌ی جگه‌ره‌کێشان و خواردنه‌وه‌ی
مه‌ی که‌مه له هه‌رێمه، به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی چا زۆر به‌ربڵاوه. لێکۆله‌ره‌وان له زانکۆی ته‌هران لیکۆڵینه‌وه‌یان ئه‌نجامدا له‌سه‌ر
دیارده‌ی خواردنه‌وه‌ی چا له‌سه‌ر 300 که‌س که هه‌موویان شێره‌په‌نجه‌ی
سورێنچکیان (جۆری پووله‌که‌یی) هه‌بوو و به‌راوردیان کردن له‌گه‌ڵ 570 که‌س له هه‌مان
ناوچه. به نزیکه‌یی هه‌موو به‌ژداربووه‌کان چای ڕه‌شیان ده‌خوارده‌وه به ڕێکی،
به تێکڕایی لیترێک له ڕۆژێک. ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی زانایانی ئیران به‌م شێوه‌یه بوو؛ به به‌راورد له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی چای گه‌رم (پله‌ی گه‌رمی 65 سلس یاخود
که‌متر) مه‌ترسی دروست بووونی شێره‌په‌نجه‌ی سورێنچک دووهێند ده‌کات، هه‌روه‌ها
خواردنه‌وه‌ی چای گه‌رم (پله‌ی گه‌رمی 70 سلس یاخود زیاتر) مه‌ترسی دروستبوونی
شێره‌په‌نجه‌ی هه‌شت هێند ده‌کات. خێرایی خوادنه‌وه‌ی چا (له کاتی خواردنه‌وه) گرنگه، ئه‌و که‌سانه‌ی
کوپێک له چا له که‌متر له 2 خوله‌ک دوای تێکردن ده‌خۆنه‌وه 5 هێنده زیاتر له
مه‌ترسیدان بۆ دروست بوونی شێره‌په‌نجه‌ی سورێنچک به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی
کوپێک له جا له ماوه‌ی 4 خوله‌ک یاخود زیاتر ده‌خۆنه‌وه. به‌ڵام به‌گوێره لێکۆڵینه‌وه‌که هیچ په‌یوه‌ندیه‌ک نیه له نێوان بڕی
چای خوراوه و دروست بوونی شێره‌په‌نجه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێکۆلهروان له لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان دا پشتیان به‌ستبوو له‌سه‌ر به‌ژداربووان بۆ ئه‌وه‌ی بیڵین که چه‌نده چای ئه‌وان گه‌رمه، بۆیه پاش لێکۆڵیهنهوهکه هه‌ستان به پێوانی پله‌ی گه‌رمی چای خوراوه له 50000 خه‌ڵکی هه‌مان ناوچه، بۆیان ده‌رکه‌وت که پله‌ی گه‌رمی چای خوراو له ناوچه‌که له نێوان 60 بۆ 70 پله‌ی سلس، به‌مه‌ش بۆیان ده‌رکه‌وت که پله‌ی گه‌رمی جای خواراوه له‌گه‌ڵ پله‌ی گه‌رمی ڕاستی له یه‌ک ده‌چوون. |
پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©