بگه‌ڕێ له‌ سایتی پزیشک بۆ هه‌موان

       

    

v      دواین هه‌واڵی ته‌ندروستی

ڕێژه‌ی برسیه‌تی له‌ جیهان ده‌گاته‌ یه‌ک بلیۆن که‌س

ڕێکخراوی خۆراکی و کشتوکاڵی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان "فاو"؛ یه‌ک بلیۆن که‌س له‌ جیهان به‌ده‌ست برسیه‌تیه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت، 100 ملیۆن زیاد بووه‌ به‌هۆی ته‌نگه‌ژه‌ی ئابوری جیهانه‌وه‌.

 شه‌مه‌.20ی جون 2009

 به‌ڕێوه‌به‌ری "فاو" وتی؛ ئاستی برسیه‌تی له‌ جیهان که‌ گه‌یشتۆته‌ یه‌ک له‌ شه‌شی دانیشتوانی هه‌موو جیهان، مه‌ترسیه‌کی ترسناک ڕووبه‌ڕووی ئاشتی و ئاسایشی جیهان ده‌خاته‌ڕوو.

به‌ گوێره‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگڕتوه‌کان "یو ئێن"، به‌ نزیکه‌ی هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که‌ که‌م خۆراکن له‌و وڵاتانه‌ ده‌ژین که‌ له‌ پێگه‌یشتن دان، به‌ نزیکه‌ی 642 ملیۆنیان له‌ ناوچه‌ی ئاسیا و ده‌ریایی هێمن ده‌ژین.

به‌ پله‌ی دوو، ئه‌فریقیا "باشوری بیابانی گه‌وره‌" دێت، که‌ 265 ملیۆن خه‌ڵکی که‌م خۆراک هه‌یه‌.

ئه‌مریکایی لاتینی و کاریبی، 53 ملیۆن خه‌ڵکی که‌م خۆراک.

ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌مریکای باکور، 43  ملیۆن خه‌ڵکی که‌م خۆراک.

ته‌نها 15 ملیۆن که‌سی برسی له‌ وڵاته‌ پێگه‌یشتوه‌کان هه‌یه‌.

"یو ئێن" زیاد بوونی ئاستی برسیه‌تی له‌ جیهان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ که‌می ده‌ستکه‌وت و زیادبوونی بێکاری، که‌ ئه‌مانیش ده‌بنه‌ هۆی که‌م گه‌یشتنی خۆراک بۆ خه‌ڵکی هه‌ژار.

وته‌بێژی "فاو" ده‌ڵێت؛ ئه‌مه‌ یه‌که‌م جاره‌ له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تی ئه‌وه‌نده‌ خه‌ڵکه‌ به‌ ده‌ست برسیه‌تیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

 

    

    

ڕێبه‌ری ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی کوردستان
ببه‌خشه‌
پرسیارکردن
ئه‌لف و بێ ی ته‌ندروستی

پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com  مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2009©

Make a Free Website with Yola.