بگه‌ڕێ له‌ سایتی پزیشک بۆ هه‌موان

       

    

v      دواین هه‌واڵی ته‌ندروستی

10 بلیۆن دۆلار بۆ گه‌شه‌پێدانی پێکوته‌ "کوتان"

دامه‌زرێنه‌ری کۆمپانیایی مایکرۆسۆفت "بیڵ گێیتس" و خێزانه‌که‌ی له‌ 10 ساڵی داهاتوو، 10 بلیۆن دۆلار ده‌به‌خشن بۆ گه‌شه‌پێدانی پێکوته‌ی نوێ "کوتان"

یه‌ک شه‌مه‌. 1ی فێبروه‌ری 2010

له‌ کۆڕی ئابوری جیهانی له‌ سویسڕا، بیڵ گێیتس و خێزانه‌که‌ی به‌ڵێنیان دا له‌ 10 ساڵی داهاتوو، 10 بلیۆن دۆلار ببه‌خشن له‌ پێناو گه‌شه‌پێدانی پێکوته‌ی نوێ، ئامانج له‌م به‌خشینه‌ بریتیه‌ له‌ ده‌سته‌به‌رکردنی پێکوته‌ بۆ 90% منداڵانی وڵاته‌ که‌م –مامناوه‌ند ده‌رامه‌ته‌کان "وڵاتانی له‌ گه‌شه‌سه‌ندوو".

له‌ ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو ده‌زگای بیڵ و مێلیندا گێیتس "خێزانی بیڵ گێیتس "، چوار بلیۆن و نیو دۆلاری به‌خشیه‌وه‌ بۆ گه‌شه‌پێدانی پێکوته‌.

هه‌روه‌ک بێڵ گێیتس ئاماژه‌ی پێداوه‌، به‌ده‌سته‌به‌رکردن و کوتانی 90% منداڵانی وڵاته‌ که‌م ده‌رامه‌ته‌کان ده‌بێته‌ هۆی ئه‌گه‌ری رزگارکردنی ژیانی 7.6 ملیۆن منداڵی ژێر ته‌مه‌نی 5 ساڵی له‌ ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2010 بۆ 2019.

    

    

ڕێبه‌ری ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی کوردستان
ببه‌خشه‌
پرسیارکردن
ئه‌لف و بێ ی ته‌ندروستی

پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com  مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2009©

Make a Free Website with Yola.