بگه‌ڕێ له‌ سایتی پزیشک بۆ هه‌موان

       

    

v      دواین هه‌واڵی ته‌ندروستی

یو ئێن هۆشیاری ده‌دات له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز له‌نێو باڵندان

هه‌فته‌ی رابردوو ڤایرۆسی "ئێچ وه‌ن ئێن وه‌ن" له‌ کێڵگه‌یه‌کی به‌خێوکردنی عه‌له‌شیش له‌ وڵاتی شیلی دۆزرایه‌وه‌. یو ئێن ده‌ڵێت ده‌کرێت کێڵگه‌کانی تری باڵنده‌ له‌ شوێنه‌کانی تری جیهان  تووشی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز ببن.

هه‌ینی. 28ی ئۆگه‌ست 2009

زانایان نیگه‌رانن که‌ ده‌کرێت ڤایرۆسی "ئێچ وه‌ن ئێن وه‌ن"‌ تێکه‌ڵاوببێت له‌گه‌ڵ نه‌ژادی ترسناکتر. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌  تاکو ئێستا سه‌ختی  ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز زیاتر نیه‌ له‌ هه‌ڵامه‌تێکی وه‌رزی.

سه‌رهه‌ڵدانی نه‌ژادێکی ترسناک له‌ ئه‌نفله‌وه‌نزا جێگای ترس و نیگارانیه‌. نه‌ژادی جۆراوجۆر له‌ ڤایرۆس ده‌کرێت تێکه‌ڵ ببن و به‌یه‌که‌وه‌ نه‌ژادێکی نوێ دروست بکه‌ن. بۆ نموونه‌ ده‌کرێت ڤایرۆسی "ئێچ فایڤ ئێن وه‌ن"ی ئه‌نفله‌وه‌نزانی باڵنده‌ له‌گه‌ڵ "هێچ وه‌ن ئێن وه‌ن"ی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز تێکه‌ڵ ببن و ڤایرۆسێکی نوێ دروست بکه‌ن که‌ ده‌کرێت ترسانکتر بێت. به‌ڵام تاکو ئێستا هیچ حه‌ڵه‌تێکی "ئێچ فایڤ ئێن وه‌ن"ی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده‌ ده‌ستنیشان نه‌کراوه‌ له مێگه‌له‌کانی‌ شیلی.

هه‌رچه‌نده‌ ترساناکی ته‌نها له‌سه‌ر نه‌ژادی "ئێچ وه‌ن ئێن وه‌ن" نیه‌، به‌ڵکو هه‌ر بڵابوونه‌وه‌یه‌کی زیاتری ڤایرۆسی "ئێچ وه‌ن ئێن وه‌ن" له‌نێو باڵندان، یاخود له‌ باڵنده‌ بۆ مرۆڤ باش نیه‌ و ترسناکی هه‌یه‌، له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی گرانتر کۆنتڕۆڵ کردن. چونکه‌ ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه‌ ڤایرۆسه‌که‌ خۆی بگۆڕێت.

    

    

ڕێبه‌ری ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی کوردستان
ببه‌خشه‌
پرسیارکردن
ئه‌لف و بێ ی ته‌ندروستی

پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com  مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2009©

Make a Free Website with Yola.