سام ناوی ئه‌و منداڵه کوڕه‌یه که ته‌مه‌ی ته‌نها 3 ڕۆژ بوو کاتێک نه‌شته‌رگه‌ری بۆ کرا بۆ لابردنی ئاوسانێکی مێشکی کاتێک وێنه‌ی لهرهری موگناتیسی ده‌ریخست که منداڵه‌که ئاوسانێکی مێشکی
بچووکی هه‌یه، نه‌شته‌رگه‌ره‌کان کت و پڕ هه‌ڵسان به نه‌شته‌رگه‌ری کرن بۆ
منداڵه‌که بۆ لابرنی ئاوسانه‌که، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دۆزیانه‌وه له ناو ئاوسانه‌که
بریتی بوو له پێ یه‌کی زۆر بچووکی ته‌واو دروست بوو له‌گه‌ڵ پێ یه‌ک و ده‌ستێک و
ڕانێکی نیمچه دروست بوو. ئه‌مه له‌وانه‌یه بارێک بێت له باره‌کانی "کۆرپه‌له له ناو کۆرپه‌له"
که یه‌کێک له دوو جمک له‌ناو ئه‌وه‌ی تر دروست ده‌بێت. هه‌رچه‌نده ئه‌و تیهمهی
که ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه‌که‌ی کرد له "نه‌خۆشخانه‌ی یادگاری منداڵه‌کانی
کۆرنادۆ سپرینگس" وتیان ئه‌م باره زۆر به‌ده‌گمه‌نی ڕوو ده‌دات له مێشک. "دۆزینه‌وه‌ی پێکهاته‌یه‌یه‌کی دروست بووی ته‌واوی "وه‌ک ئه‌م
باره" زۆر زۆر ده‌گمه‌نه" ئه‌مه وته‌ی پزیشکێکی نه‌شته‌رگه‌ری بواری
ده‌مار و مێشکه له منداڵان 'د. پاول گراب'. پاوک
و دایکی سام ده‌ڵێن، سام ئێستا له ماڵه‌وه‌یه به‌ڵام مانگانه پشکنینی خوێنی بۆ
ده‌کرێت بۆ ده‌ستنیشان کردنی نیشانه زووه‌کانی
شێره‌په‌نجه و دووباره دروست بوونه‌وه ، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام چاره‌سه‌ری
سروشتی وه‌رده‌گرێت بۆ باشکردنی به‌کارهێنانی ملی. به‌ڵام ئه‌مه‌شیان وت که سام
به ته‌واوی چاک بۆته‌وه له نه‌شته‌رگه‌ریه‌که. |
پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.co.cc مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2008 ©