وا بڕواویه که ئه‌نفه‌له‌ونزای به‌راز بووه‌ته هۆی مردنی زیاتر له 150
که‌س، هه‌روه‌ها نه‌خۆش که‌وتنی 1600 که‌سیش له مه‌کسیک. ئه‌وه‌ی جێگای مه‌ترسییه ئه‌وه‌یه که ئه‌نفه‌له‌وه‌نزای به‌راز به‌رده‌وامه
له بڵاوبوونه‌وه به ڕێژه‌یه‌کی زۆر
خێرا. تاکو ئیستا هه‌بوونی نه‌خۆشیه‌که ڕاگه‌یه‌ندراوه له ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی
ئه‌مریکا، به‌ریتانیا، که‌نه‌دا، نیوزله‌ندا، هه‌روه‌ها وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش. هه‌روه‌ها گه‌لێک له وڵاتانی تریش باوه‌ڕیان وایه که باری نه‌خۆشه‌که
هه‌یه له ناویان به‌ڵام پێویستیان به دڵنیا کردنه‌وه هه‌یه. رۆژی سێشه‌مه، ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشیاری زیاتردا له‌باره‌ی نه‌خۆشیه‌که. وا پێده‌چێت ئه‌نفه‌له‌وه‌نزای به‌راز به‌ره‌و به‌ربڵاوبوونه‌وه‌یه‌کی
جیهانی بڕوات. نیشانه‌کانی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز وه‌ک نیشانه‌کانی ئه‌نفله‌وه‌نزای مرۆڤ وایه، تا، کۆخه، ئازاری گه‌روو، بێ تاقه‌تی..هتد. |
پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©