بگه‌ڕێ له‌ سایتی پزیشک بۆ هه‌موان

       

    

v      دواین هه‌واڵی ته‌ندروستی

 یانزه‌ حاله‌تی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز له‌ کورستان تۆمار کراوه‌

سایتی ئاوێنه‌؛ به‌ مه‌به‌ستی ئاگادار کردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌ ه‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز، رۆژی چوارشه‌مه‌ 9/9 له‌ شاری سلێمانی، وه‌زاره‌تی ته‌ندروسرتی به‌ هاوکاری ڕێکخراوی یونسێف وۆڕکشۆپێکیان بۆ ڕۆژنامه‌نووسانی که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن کرده‌وه‌.

 پێنج شه‌مه‌.10ی سێپتێمبه‌ر 2009

ڕۆژی چوارشه‌مه‌ 9/9 له‌ شاری سلێمانی، راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی  به‌ هاوکاری رێکخراوی یونیسێف له‌ ژێر دروشمی په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی راسته‌قینه‌یه‌، وۆڕکشۆپێكی بۆ رۆژنامه‌نووسانی که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن ساز کرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ رێگای که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنه‌وه‌ خه‌ڵک ئاگاداربکرێته‌ه‌وه‌ له‌ چۆنیته‌تی خۆپاراستن له‌و په‌تایه‌.

لێپرسراوی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی د. خالص ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ تاکو ئێستا 172 حاڵه‌ت راگه‌یندراوه‌ له‌ هه‌موو عێراق و ته‌نها یه‌ک که‌س به‌هۆیه‌وه‌ مردووه‌، ده‌رباره‌ی هه‌رێمی کوردستانیش جه‌ختی له‌وه‌ کردوه‌ که‌ تا ئێستا 11 حاڵه‌ت تۆمار کراوه‌، هه‌روه‌ها وتیشی سه‌رجه‌م تووشبووان ئه‌و که‌سانه‌ بوون که‌ له‌ ده‌ره‌ه‌وی هه‌رێم گه‌ڕاونه‌ته‌ه‌وه‌ و 8 که‌سیان یاریزانی باسکه‌ بوونه‌ له‌کاتی سه‌فه‌رکردنیاندا بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم تووشی ئه‌م په‌تایه‌ بوونه‌ و به‌ڵام ئێستا ته‌ندروستیان زۆر باشه‌.

شایه‌نی باسه‌ د. خالص داوای له‌ که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن کرد که‌ ڕۆڵی کاریگه‌ریان هه‌بێت له‌ هۆشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک.

    

    

ڕێبه‌ری ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی کوردستان
ببه‌خشه‌
پرسیارکردن
ئه‌لف و بێ ی ته‌ندروستی

پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com  مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2009©

Make a Free Website with Yola.