لێکۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێن، ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز ته‌واو ئه‌و گڕ و هێزه‌ی دروست کردوه بۆ بڵاوبوونه‌وه به جیهان، به ئاسانی له نێو خه‌ڵکان ده‌گوازرێته‌وه، وه هه‌روه‌ها وا پێده‌چێت له 6-9 مانگی داهاتوو هه‌موو جیهان بگرێته‌وه. لێکۆڵینه‌وه‌که سه‌رچاوه‌ی گرتبوو له‌سه‌ر بنه‌مای به‌سه‌رهاتی وڵاتی مه‌کیسک،
له گۆڤاری ساینس بڵاوکرایه‌وه. ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕۆژی 12ی مه‌ی 2009 له ماڵپه‌ڕه‌که‌یان
بڵاویان کردوه که؛ تاکو ئێستا ژماره‌ی تووشبووان به ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز که له تاقیگه
دڵنیا کراوه‌توه، بریتیه له 5251 له 30 وڵاتی جیهان، 61 که‌س مردوه به هۆی
نه‌خۆشیه‌که. 2059 باری تووشبوو هه‌یه له مه‌کیسک، 56 مردوو. 2600 باری تووشبوو هه‌یه له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، 3
مردوو. 330 باری تووشبوو هه‌یه له که‌نه‌دا، یه‌ک مردوو. 8 باری تووشبوو هه‌یه له کۆستاریکا، یه‌ک مردوو. ئه‌مه ووڵاتانه‌ی خواره‌وه باری تووشبوویان هه‌یه به‌ڵام مردوویان نیه؛ ئهرگهنیتن
1، ئوستڕاڵیا 1، نه‌مسا 1 ، به‌ڕازیل 8، چین 2، کۆڵۆمبیا 3، دانیماڕک 1، ئێلسهلڤادۆر
4، فه‌ڕه‌نسا 13، ئه‌ڵمانیا 12، گواتیمالا 1، ئێرله‌ندا 1، ئیسڕائیل 7، ئیتاڵیا 9،
ژاپۆن 4، هۆڵه‌ندا 3، نیوزله‌ند 7، نه‌رویج 2، پهنانما 16، پۆڵه‌ندا 1، پڕتوگال
1، کۆماری کۆریا 3، ئیسپانیا 95، سوید 2،
سویسڕا 1، به‌ریتانیا 55. |
پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©