پێده‌چێت هۆڕمۆنی مێیینه "ئیسترۆجین" ببێته هۆی کارکردن له‌دژی ئه‌نزیمێک که به‌رپرسه له داخستی پڕۆسه‌ی هه‌وکردن. لێکۆڵه‌ره‌وان له لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان تیشکیان خسته سه‌ر ئه‌نیزمێک پێی ده‌وترێت
"کاسپه‌یس 12"، که به‌رپرسیاره له داخستن و خاوکرده‌وه‌ی پڕۆسه‌ی هه‌وکردن
له دژی نه‌خۆشی. ئه‌نزیم به گشتی بریتیه له هۆکاری یارمه‌تیده‌ر له کاره‌کانی له‌شی
مرۆڤ، خێراکه‌ره یاخود دامرکێنه‌ره. پڕۆسه‌ی هه‌وکردن، یه‌که‌مین هێڵی به‌رگریه له دژی هه‌ر تێپه‌ربووه‌کی
زیان به‌خش بۆ ناو له‌ش "وه‌ک به‌کتریا و ڤایرۆس". لێکۆڵه‌ره‌وان له لێکۆڵیه‌نه‌وه‌که‌یان کاریان کرد له‌سه‌ر ئه‌و مشکانه‌ی
که ئه‌م ئه‌نزیه‌مه‌یان نه‌بووه، به‌مه‌ش له‌شی مشکه‌کان زۆر به‌رگر بوو له‌به‌رامبه‌ر
نه‌خۆشی. دوای ئه‌مه هه‌ستان به چاندنی بۆهێلی ئه‌نزیمی کاسپه‌یس 12ی مرۆڤ له ناو کۆمه‌ڵێک له مشکی نێر و مێ. بۆهێل بریتیه له یه‌که‌ی بنه‌ڕه‌تی بۆماوه‌یه، به‌رپرسیاره له کارێک
له له‌ش. دوای چاندنی بۆهێل، بۆیان ده‌رکه‌وت که ته‌نها مشکه نێره‌کان زیاتر له‌باربوون
بۆ نه‌خۆش که‌وتن. به‌مه‌ش لێکۆڵه‌ره‌وان ده‌ریانخست که هۆڕمۆنی ئیسترۆجین که له
مشکه مێیه‌کان هه‌بووه، بووه‌ته هۆی داخستنی کاری ئه‌نزیمی کاسپه‌یس 12. وا
بڕیاره لێکۆڵیینه‌وه‌که له به‌دواداچوونه‌کانی ئه‌کادیمایی نه‌ته‌وه‌ی بۆ
زانسته‌کان له که‌نه‌دا نیشان بدرێت. |
پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©