له ڕابردوو وا بڕوابوو که که ڤایرۆسی نه‌خۆشی ئایدز ته‌نها تووشی ئه‌و که‌سانه ده‌بێت که برینێک له پێستی کۆئه‌ندامی زاوزێی مێیه‌نه هه‌بێت. ئه‌م برینه له پێست وا بڕوا بوو که ڕێگه ده‌دات به ڤایرۆسه‌که که بتوانێت بگاته خانه‌کانی سیسته‌می به‌رگری و تووشی نه‌خۆشی ئایدزیان بکات. به‌ڵام لێکۆلینه‌وه‌که ئه‌مه‌ی ده‌رخست که ئێستا ئه‌مه گۆڕاوه هه‌روه‌ک
لێکۆله‌ره‌وان له زانکۆی وێست نۆڕثرنی قوتابخانه‌ی فینبێرگی پزیشکی هه‌ستان به
لێکۆلینه‌وه له‌سه‌ر شانه‌کانی کۆئه‌ندامی زاوزێی مێینه. ئه‌وه‌ی که دۆزیانه‌وه بریتی بوو له؛ فایرۆسی ئایدز "ڤایرۆسی سیسته‌می
به‌رگری له‌شی مرۆڤ" ده‌توانێت پێستێکی ته‌ندروستی کۆئه‌ندامی زاوزێی مێینه
ببڕێت، نه‌ک ته‌نها پێستێکی بریندار "هه‌روه‌ک له ڕابردوو وا بڕوابوو"،
ئه‌مه مانایی وایه که ڤایرۆسی نه‌خۆشی ئایدز بۆ ئه‌وه‌ی بگات به خانه‌کانی
سیسته‌می به‌رگری له‌ش پێویست ناکات برین هه‌بێت له کۆئه‌ندامی زاوزێی ئافره‌ت. لێکۆله‌ره‌وان به پێوستی ده‌زانن که کاری زیاتر بکرێت له‌سه‌ر کوتانی دژی
تووشبوون به ڤایرۆسی نه‌خۆشی ئایدز. لێکۆله‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکی ئه‌م لێکۆلینه‌وه‌یان ئه‌نجام دا، وه له
دانیشتنی 48 ساڵانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریکی بۆ خانه زانی له سان فرانسیسکۆ پێشکه‌شیان
کرد. |
پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.co.cc مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2008 ©