به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
كه‌به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی
ئایدز بڵاوكراوه‌ته‌وه
وێنه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سایتی ئاوێنه‌كراوه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه كه له
ساڵی 1986 تاوه‌كو 30/11/2009 له‌كوردستاندا 64 حاڵه‌تی ئایدز هه‌بووه كه
56یان بیانی بوون‌و 8 تیشیان كوردبوون. له‌و هه‌شته‌ش دوانیان دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی
وڵات بوون. به‌پێی راگه‌یاندنه‌كه سه‌رجه‌م
بیانییه‌كان ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانی خۆیان كراونه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه 1/ 12 ی هه‌موو ساڵێك ڕۆژێكی دیار و كاریگه‌ره
له مێژووی هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌یدز له سه‌رتا سه‌ری جیهان ، دوای
ئه‌وه‌ی له كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وه‌زیرانی ته‌ندروستی وولاتانی جیهان له
1/12/1988 له له‌نده‌ن بڕیاردرا ئه‌و ڕۆژه به‌ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی
ئه‌یدز ئه‌ژمار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ڕێگه‌یه‌ك له یه‌كخستنی تواناكانی هه‌موو
لایه‌ك له ده‌زگا ته‌ندروستی یه جیهانیه‌كان و ڕێكخراوه نێوده‌وله‌تیه‌كان هه‌روها
بۆ نه‌یه‌كیش بێت بۆ زیاتر ووشیاركردنه‌وه‌ی هاوولاَتیان له‌و رۆژه دا به ئه‌نجام
دانی چالاَكی جۆراو جۆر و ده‌ربڕینی پشتگیریش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی بونه‌ته قوربانی
ئه‌و په‌تا جیهانیه وه‌ك ئه‌ركێكی مرۆڤایه‌تی و پیویستی یه‌كی نێوده‌وله‌تی له
به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نه‌خۆشی یه‌كه كه هیچ سنورێكی بۆ نی یه و كه‌س
پارێزراو نی یه له مه‌ترسی یه‌كانی . دوائاماری نه‌خۆشی یه‌كه له جیهان وه‌ك
له ڕاپۆرتی تایبه‌تی ڕێكخراوی ته‌ندره‌ستی جیهانی دا هاتووه :- ژماره‌ی توشبووان (كه له ژیاندا
ماون ) 33.4 ملیۆن كه‌سه ژماره‌ی توشبووان له ڕه‌گه‌زی مێ
یینه 15.7 ملیۆن منداڵ (خوار 15
ساڵ)
2.1 ملیۆن ژماره‌ی مردووان له
2008
2 ملیۆنه له
نێوانیان 280,000 منداڵ هه‌یه
له‌هه‌رێمی كوردستان دوا ئاماری تووشبوون به ڤایرۆسی كه‌می به‌رگری
له‌ش كه ده‌بێته خۆی نه‌خۆشی ئه‌یدز :_ له ساڵی 1986 تاوه‌كو 30/11/2009 64 حاڵه‌ته
( 56) بیانین كه هه‌ر هه‌موویان ڕه‌وانه‌ی وولاتی خۆیان كراونه‌وته‌وه ( 8 ) یان كوردن
( 6 ) یان دانیشتووی هه‌رێمی كوردستانن وه ( 2) یان له ده‌ره‌وه‌ی
وولاَت ده‌ژین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له هه‌رێمی كه‌ردستانن
له ژێر چاودێری به‌شی پاراستنی ته‌ندروستی دان و به دواداچوونیان بۆ ده‌كرێت و
ڕێنمایی تایبه‌ت و ئامۆژكاری تایبه‌تیان پێدراووه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان به‌رده‌وامه له چڕتر كردنه‌وه‌ی كاره‌كانی له پێناو پێشگیری له ئه‌یدز له
چوارچێوه‌ی پلانی نیشتمانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌یدز له هه‌رێم كه ئه‌م ته‌وه‌رانه
له‌خۆ ده‌گرێت
:- 1- په‌تاگه‌ری و خێرا ده‌ستنیشانكردنی
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه
به گروپی مه‌ترسیداری نه‌خۆشی یه كه ناسراون وه‌ك : كرێكارانی بیانی ، شاندكراوه‌كان، ئه‌وكه‌سانه‌ی
زوو زوو خوێن وه‌رده‌گرن یان نه‌خۆشی هه‌وكردنی درێژخایه‌نی جگه‌ریان هه‌یه
، یان پێویستیان به شۆردنی گورچیله هه‌یه ، وه هه‌موو بوتلێكی خوێن ، وه نه‌خۆشی
خوێن ، نه‌خۆشی یه سێكسی یه‌كان ، ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی له‌سه‌ر كاری سێكسی به‌ند
ده‌كرێن و كارمه‌ندانی شوێنه گه‌شتیاریه‌كان ..هتد.. 2- ووشیاركردنه‌وه‌ی كۆنه‌ڵ له نه‌خۆشی
یه و چۆنیه‌تی خۆپاراستن لێ ی. 3- به‌هێزتركردنی تواناكانی دام و ده‌زگا
ته‌ندروستی یه‌كان له ڕووی پزیشك و كادیری پزیشكی ڕاهێندرا و داین كردنی
پێداویستی یه‌كانی تاقیگه‌یی بۆ ده‌ستنیشان و چه‌سپاندنی حاله‌ته‌كان له هه‌رێمی
كوردستان
. 4- هه‌ماهه‌نگی كردن له گه‌ڵ وه‌زاره‌ته
په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی فیدرال و ڕێكخراوی ته‌ندروستی
جیهانی و یونیسێف . به‌و بۆنه‌یه‌وه داواكارین له
هاوولاَتیان پابه‌نی ڕێنمایی یه ته‌ندروستی یه‌كان بن له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی
و گیانی خۆیان و هاونیشتمانیانان هاوكات داواكاریشین له سه‌رجه‌م ڕێكخراوه‌كانی
كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كه به ئه‌ركی سه‌ر شانیان هه‌ڵبستن له به‌شداربوون له هه‌ڵمه‌تی
به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشی یه له كه‌ردستان . له كۆتایی دا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا
ئه‌یدز نه‌خۆشی یه كه ده‌توانین پێشی لێ بگرین و كۆنترۆڵی بكه‌ین ئه‌گه‌ر هه‌موولایه‌كمان
هاوكاربین له هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نه‌خۆشی یه كه .
ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی 1/12/2009 |
پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©