ئه‌وه‌ی که نه‌شته‌رگه‌ران له کلیڤلاند کلینک کردیان، بریتی بوو له
چواره‌مین چاندنی ده‌م چاو که تا ئێستا کراوه. نه‌شته‌رگه‌ریه‌که چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک پێش ئێستا کرا له لایه‌ن تیمیک که
له 8 نه‌شته‌رگه‌ر پێکهات بوو، به نزیکه‌ی 22 کاتژمێری خایه‌ند. ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌ی که چاندنی ده‌م و چاوی بۆ کرا، تووشی برینێکی زۆر سه‌ختی
ده‌م و چاو هات بوو. برینه‌که ببوه هۆی له‌داستانی چاوێک و به‌شێکی شه‌ویلاگ و
که‌پو و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی تر. چوارشه‌مه‌ی ڕابردوو، پزیشکێک له کلیڤلاند کلینیک کۆنفرانسێكی سازکرد، به
گوێره‌ی کۆنفرانسه‌که، هیوا له نه‌شته‌رگه‌ریه‌که بریتی بوو له‌وه‌ی که ئافره‌ته‌که
بتوانێت جارێکی تر زه‌رده‌خه‌نه بکاته‌وه به جیهان شاد ببێته‌وه دووباره، هیچ
زانیاریه‌ک له باره‌ی ناو و ته‌مه‌نی ..هتد هی ئافره‌ته‌که ئاشکرا نه‌کرا. هه‌روه‌ها
تاکو ئێستا نه‌زاندراوه که ئافره‌ته‌که چۆن بریندار بووه، هه‌روه‌ها کێ یه به‌خشه‌ری
ده‌م و چاوه‌که. ئه‌وه‌ی
جێی ئاماژه‌یه بوترێت که ئه‌مه چواره‌مین نه‌شته‌رگه‌رییه له جۆری خۆی تاکو
ئێستا کرابێت له جیهان، ئه‌وانی تر له فه‌ڕه‌نسا و چین کراون. |
پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.co.cc مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2008 ©