تا یاخود به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش تا یه‌کێکه له کاردانه‌وه‌کانی له‌ش بۆ نه‌خۆشی. پله‌ی گه‌رمی له‌ش له‌وانه‌یه
که‌مێک زیاتر یاخود که‌متر بێت له پله‌ی گه‌رمی ئاسایی سی و حه‌وت پله‌ی سلسیوس.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمی کۆم زیاتر بوو له سی و هه‌شتی سلسییوس ئه‌وه مانای
تا ده‌گه‌یه‌نێت. پله‌ی گه‌رمی کۆم نیو پله به‌رزتره له پله‌ی گه‌رمی ناو ده‌م. بۆ منداڵ و ساوا. ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمی له‌ش که‌مێک به‌رزبێت نیشانه‌ی
تووشبوون به نخۆشیه‌کی سه‌خت ده‌گه‌یه‌نێت. له ساوای تازه بوو ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمی
نزمتر بوو له ئاسایی ئه‌وا ئه‌میش نیشانه‌ی تووش بوون به نه‌خۆشی سه‌خت ده‌گه‌یه‌نێت. چۆن پله‌ی گه‌رمی له‌ش بزاندرێت؟ گه‌لێک جۆر له گه‌رمی پێ‌و هه‌یه. له ڕۆژگاری ئێستا گه‌رمی پێوی دجیته‌ڵی
هه‌یه، خێرا‌و و ورد‌و ئاسانه به‌کار هێنانی. پله‌ی گه‌رمی له‌ش ده‌تواندرێت له
بنی زمان یاخود کۆم یاخود بنی هه‌نگڵ یاخود ناو گوێ وه‌ربگیرێت، به‌گوێره‌ی جۆری
گه‌رمی پێوه‌که. له ڕێگای کۆم (بۆ ساوا)؛ پێشه‌کی گه‌رمی پێوه‌که چه‌ور بکه، ساوایه‌که‌ت له‌سه‌ر زگ دابنێ، به
وریایی سه‌ری گه‌رمی پێوه‌که بخه‌ره ناو کۆمی ساوایه‌که. ساوایه‌که‌ت بگره بۆ
ماوه‌ی سێ خوله‌ک "به‌گوێره‌ی ڕێنوومایی سه‌ر گه‌رمی پێوه‌که" پاشان ده‌ری
بهێنه و بخوێنه‌وه. به گشتی پله گه‌رمی کۆم نیو پله زیاتره له پله‌ی گه‌رمی
ناو ده‌م. گرتنی پله‌ی گه‌رمی له ڕێگای کۆم ده‌تواندرێت له منداڵانیش بکرێت
کاتێک وه‌رگرتنی پله‌ی گه‌رمی ناو ده‌م گران بوو. له ڕێگای ده‌م؛ سه‌ری گه‌رمی پێوه‌که له‌ژێر زمان دابنێ، ده‌مت دابخه بۆ ماوه‌یه‌کی
دیاری کراو به گشتی 3 خوله‌ک. له ڕێگای بن هه‌نگڵ؛ هه‌رچه‌نده ئه‌نجامه‌که‌ی زۆر وورد نیه. گه‌رمی پێوه‌که له ژێر بن هه‌نگڵ
دابنێ، بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ک چاوه‌ڕوان بکه، پاشان گه‌رمی پێوه‌که ده‌ربهێنه و
بخوێنه‌وه. به‌گشتی پله‌ی گه‌رمی بن هه‌نگڵ نیو پله که‌متره له پله گه‌رمی
ناو ده‌م. سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بکه بۆ تا ئه‌گه‌ر؛ ئه‌گه‌ر منداڵێک ته‌مه‌نی له سێ مانگ که‌متر بوو و پله‌ی گه‌رمی کۆمی له
سی و هه‌شت سلسیوز یاخود زیاتر بوو. ئه‌گه‌ر منداڵێکی تازه له دایک بوو پله‌ی گه‌رمی کۆمی له سی و شه‌ش
سلسیوز که‌متر بوو. ئه‌گه‌ر منداڵێک ته‌مه‌نی له دوو ساڵ که‌متر بوو و تای هه‌بوو بۆ ماوه‌ی
یه‌ک ڕۆژ، یاخود منداڵێک ته‌مه‌نی له دوو
ساڵ زیاتر بوو و تای هه‌بوو بۆ ماوه‌ی زیاتر له سێ ڕۆژ. له که‌سی پێگه‌یشتوو ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمی زیاتر بوو له سی و نۆ یاخود
تای هه‌بوو بۆ زیاتر له سێ ڕۆژ. کت و پڕ سه‌ردانی پزیشک بکه ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌م
نیشانانه هه‌بوو له‌گه‌ڵ تا؛ سه‌رئێشه‌یه‌کی تووند. هه‌ڵئاوسان و ئه‌ستووربوونی گه‌روو. سوور هه‌ڵگه‌ڕانی پێست. هه‌ستیاری چاو بۆ ڕووناکی ڕوون. ڕه‌ق بوونی مل و ژان کاتێک سه‌ر بنوشتێندرێته‌وه. تێکچوونی باری هۆشداری. ڕشانه‌وه‌ی به‌رده‌وام. هه‌ناسه‌دانی به گرانی یاخود ژانه سینگ. ژانه زگ یاخود ژان له‌کاتی میز کردن. هه‌ر
نیشانه‌یه‌کی ناڕوون. |
پزیشک
بۆ هه‌موان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©