له‌جێ چوون له‌جێ چوون بریتیه له برینداربوونێک که کۆتایی ئێسکه‌کان به هێزێکی
توون زۆریان لێده‌کرێت له جێگه‌ی ئاسایی خۆیان. زۆربه‌ری جار هۆیه‌کی بریتیه له
به‌رکه‌وتن، وه‌ک به‌ربوونه‌وه، به‌ڵام له‌جێ چوون له‌وانه‌یه به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه
بێت وه‌ک نه‌خۆشی ڕۆماتیزم. له‌جێ چوون زۆر به‌ربڵاون له نێو وه‌رزشوانان وه‌ک وه‌رزشوانی تۆپی پێ
یاخود هه‌ر وه‌رزشێکی تر که به‌ربوونه‌وه‌ی تێدابێت. له‌جێ چوون له‌وانه‌ی له
جومگه‌ی گه‌وره ڕووبدان وه‌ک جومگه‌ی شان و حه‌وز یاخود ئه‌ژنۆ و پاژنه، هه‌روه‌ها
له‌وانه‌شه له جومگه‌ی بچووک ڕووبدات وه‌ک جومگه‌ی نێوان په‌نجه‌کان (په‌نجه‌ی
گه‌وره یاخود بچووک). برینداربوونه‌که به‌شێوه‌یه‌کی کاتی جومگه‌کان تێکده‌دات و له جووله‌یان
ده‌کات، به‌ڵام له‌وانه‌شه ببێته هۆی ئازارێکی تووند و هه‌ڵئاوسانێکی له‌ناکاو.
له‌جێ چوون پێویستی به ڕاوێژی پزیشکی خێرا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئێسکه‌کان بگه‌یه‌ندرێنه‌وه
جێگه‌ی خۆیان. ئه‌گه‌ر تۆ بڕوات وابوو که تووشی له‌جێ چوون بوویت، ئه‌وا؛ کت و پڕ خێرا ڕاوێژی پزیشک بکه، خۆت دوا مه‌خه. جوومگه‌که مه‌جوولێنه، تا ئه‌و کاته‌ی که چاره‌سه‌ری ته‌واو وه‌رده‌گری وه به پێی ڕێنوومایی پزیشک. پاڕچه به‌فرێک له‌سه‌ر شوێنی برینداربوونه‌که دابنێ، ئه‌مه یارمه‌تی که‌م کردنه‌وه‌ی هه‌ڵئاوسان ده‌دات. |
پزیشک
بۆ هه‌موان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©