چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ برین بکرێت؟! فریاگوزاری یه‌که‌می برینی بچووک زۆربه‌ی جار پێویستی به نه‌خۆشخانه نیه، به‌ڵام هۆشیاری و گرنگی دان به برین هه‌موو کاتێک پێیویسته بۆ رێگه‌گرتن له هه‌وکردن و ئاڵۆزیه‌کانی تر. لێره چه‌ند ئامۆژگاریه‌ک ده‌خه‌ینه روو بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ برین. خوێن به‌ربوون بوه‌ستێنه؛ به گشتی خوێن به‌ربوون له برینی بچووک خۆی ده‌وه‌ستێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێن به‌ربوون نه‌وه‌ستا، ئه‌وا په‌ستانێکی نه‌رم بخره سه‌ر جێگایی برینه‌که "پارچه په‌ڕۆکێکی پاکژ یاخود باندجێک"، به‌رده‌وم به له په‌ستانه‌که بۆ ماوه‌ی 20 بۆ 30 خوله‌ک، له ماوه‌یه ناوه‌ناوه سه‌یری برینکه مه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت که خوێنه‌که راوه‌ستاوه یان نا. ئه‌گه‌ر دوای ئه‌م ماوه‌یه خوێن به‌ربوون به‌رده‌وام بوو، ئه‌وا پێویسته سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بکرێت. برینه‌که خاوێن بکه‌ره‌وه؛ برینه‌که بشۆ به ئاوی پاک، سابوون ده‌بێته هۆی ئازاردانی برینه‌که بۆیه باشتره به‌کارنه‌هێندرێت. ئه‌گه‌ر دوای شووشتن به ئاوی پاک، پیسایی و ته‌نۆلکه‌ی بێگانه له‌ناو برینه‌که هه‌بوو، پێویسته لاببردرێت و پاکژ بکرێته‌وه به کحول و به‌به‌کارهێنانی موکێشێک. ئه‌گه‌ر پیسایی و ته‌نی بێگانه له‌ناو برینه‌که چه‌قیبوون و گیریان خواردبوو، ئه‌وا پێویسته سه‌ردانی نه‌خۆشخانه "پزیشک" بکه‌یت. دوای ته‌واو خاوێن کردنه‌وه چینێکی ته‌نک له دژه به‌کتریا به شێوه‌ی مه‌لحه‌م به‌کاربهێنه "وه‌ک نیۆسپۆڕین "نیۆمایسین" کرێم"، ئه‌م مه‌لحه‌مه نابێته هۆی خێراکردنی سارێژبوون، به‌ڵکو بۆ رێگه‌گرتن له هه‌وکردن سوودی هه‌یه. برینه‌که دابپۆشه؛ دوای به‌کارهێنانی مه‌لحه‌مه‌که، برینه‌که دابپۆشه به گۆزێک "په‌رۆکێکی پاکژ" و بییبه‌سته‌وه "به نه‌رمی" ، ڕۆژانه بیگۆڕه یاخود هه‌رکاتێک هه‌ستت کرد گۆزه‌که ته‌ڕبووه. هه‌ر برینێك له 6 ملیمیتر قوڵتربێت یاخود هه‌ستت کرد برینێکی گه‌وره‌یه، ئه‌وا پێیوسته سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بکه‌یت، له‌وانه‌یه پێویستی به دورینه‌وه هه‌بێت. له کاتی گۆڕینی گۆزه‌کان، سه‌یری برینه‌که بکه بۆ نیشانه‌کانی هه‌وکردن، وه‌ک سوورهه‌ڵگه‌ڕان، ئازاری زۆر، کێم و ده‌رداو، گه‌رمی و هه‌ڵئاوسان، دره‌نگ سارێژ بوون.. دژه
ده‌رده‌کۆپان "کزاز" وه‌ربگره؛ ئێمه‌ی پزیشک به‌باش ده‌زانین هه‌ر 10
ساڵ جارێك دژه ده‌رده‌کۆپان وه‌ربگیردرێت. ئه‌گه‌ر برینه‌که‌ت قووڵ بوو یاخود پیس
بوو و دواین ژه‌مه دژه ده‌رده‌کۆپان له‌ماوه‌ی زیاتر له 5 ساڵ وه‌رتگرتبێت، ئه‌وا
پێویسته ژه‌مه‌ێکی دژه ده‌رده‌کۆپان وه‌ربگرێت "پێویسته له‌ماوه‌ی 48
کاتژمێر وه‌ربگیردرێت". |
پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©