تایبه‌ت به پیاوان!! ڕووته‌په‌ڕی "ده‌ست په‌ڕ" – 5 شت تۆ نه‌تزانیوه له‌باره‌ی شاره‌زایان ده‌دوێن له‌باره‌ی ڕووته‌په‌ڕی، که ئایا ئاساییه؟ سه‌لامه‌ته؟
یاخود ده‌بێته هۆی له‌کارکه‌وتنی جنسی؟ شاره‌زایان ده‌ڵێن به نزیکه‌ی هه‌موو پیاوێک که ده‌توانێت ڕووته‌په‌ڕی
بکات، ده‌کات! - - باشه بۆ نه‌کات؟! تۆ پێویستت به‌وه نیه که شاره‌زایه‌ک پێت
بڵێت، جنسیکردنی به ته‌نهایی "وه‌ک ڕووته‌په‌ڕی" شتێکی باشه، یاخود
بڵێت ده‌بێته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی په‌ستانی جنسی، هه‌روه‌ها خه‌وێنه‌رێکی زۆر سه‌یره!
تۆ خۆت ئه‌م شتانه ده‌زانیت! به‌ڵام لێره 5 شت هه‌یه له‌باره‌ی ڕووته‌په‌ڕی ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه نه‌یزانیت؛ یه‌که‌م؛ هیچ شتێک نیه به ناوی ڕووته‌په‌ڕی نائاسایی پیاوان زۆر حه‌ز ده‌که‌ن بزانن که ئایا شتێكی هه‌یه نائاسایی بێت له‌باره‌ی
ڕێگای ڕووته‌په‌ڕی کردن. هه‌موو پیاوێک ڕووته‌په‌ڕی ده‌کات به ڕێگای خۆی، که
ئایا ده‌ستی خۆی به‌کارده‌هێنێت، یاخود له شتێک ده‌خشێنێت، یاخود سه‌یری گۆڤارێک
ده‌کات یاخود وێنه‌یه‌ک یاخود فلمێک، یاخود سه‌یری ئاوێنه ده‌کات..هتد. دووه‌م؛ ڕووته‌په‌ڕی زۆر سه‌لامه‌ته، به‌ڵام ته‌واو سه‌لامتیش
نیه! "ئه‌مه مانای چیه؟!!" ڕووته‌په‌ڕی وه‌ک ئه‌وه نیه جنس کردن له‌گه‌ڵ که‌سێک بێت، نابێته هۆی
گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی گوێزراوه‌یی جنسی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش تاکو ئێستا گه‌ره‌نتی
ته‌واوی سه‌لامه‌تی ڕووته‌په‌ڕی نه‌دراوه. ڕووته‌په‌ڕی به سه‌لامترین ڕێگای جنس
کردن داده‌ندرێت له نێو هه‌موو جۆره‌کانی جنس کردن. زۆر کردنی ڕووته‌په‌ڕی یاخود به توندی، ده‌کرێت ببێته هۆی ئه‌زیه‌تدانی
پێستی ئه‌ندامی زاوزێ. هه‌روه‌ها له هه‌ندێک باری زۆر ده‌گمه‌ن، ڕووته‌په‌ڕی له‌وانه‌یه
ببێته هۆی شکانی ئه‌ندامی زاوزێ، که بارێکی زۆر به ئازاره، ئه‌مه کاتێک ڕووده‌دات
که ئه‌ندامی زاوزێێ هه‌ڵستاو به ته‌نێکی ڕه‌ق ده‌که‌وێ یاخود به سه‌ختی ده‌نووشتێندرێته‌وه. سێیه‌م؛ جنسکردن به ته‌نهایی له‌وانیه ببێته هۆی به‌هێزکردنی
ژیانی جنسیت یان تیێکدان! بۆ زۆر مه‌به‌ست، جنسکردنی به ته‌نهایی ده‌کرێت یارمه‌تیده‌رێک بێت بۆ
جنسکردن له‌گه‌ڵ شه‌ریکه‌که‌ت "ئافره‌ته‌کانیان". جنسیکردنی به ته‌نهایی
پیاوان فێر ده‌کات له‌باره‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی جنسی خۆیان – چی ده‌بێته هۆی هه‌ستکردنێکی
باش وه چی ده‌بێته هه‌ست نه‌کردن --
بۆیه ده‌توانن ڕوون بکه‌نه‌وه بۆ شه‌ریکه‌که‌یان که چۆن که چۆن نزیک
ببنه‌وه لێیان. یارمه‌تی پیاوان ده‌دات که ساته‌کان و قۆناغه‌کانی جنسکردن
بناسنه‌وه (چ کاتێک تامی جنسی ده‌که‌ن) ئه‌مه‌ش هۆکارێکی یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌و
پیاوانه‌ی که به ده‌ست ده‌رچوونی زووی تۆ‌و ده‌ناڵێنن "زوو گه‌یشتنی تامی
جنسی"، دوایی ناسیه‌نه‌وه‌ی ئه‌م ساته ده‌تواندرێت خۆی لێ به‌دووربگیردرێت. هه‌روه‌ها جنسکردنی به ته‌نهایی، میکانزمێکی چاکه بۆ ئه‌و پیاوانه‌ی که
ئافره‌ته‌کانیان بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی له بارنین بۆ جنس کردن "له‌ماوه‌ی
دووگیانی یاخود نه‌خۆشی. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو شته‌ی باسمان کرد، لایه‌نی خراپیشی هه‌یه؛ هه‌ندێک
پیاو ئه‌وه‌ندی ئاڵووده‌گرن به جنسی کردنی به ته‌نهایی تاکو ده‌گه‌نه ئه‌و
ئاسته‌ی که هیچ حه‌زێکیان نه‌بێت له جنسکردن له‌گه‌ڵ شه‌ریکه‌کانیان "ئافره‌ته‌کانیان". چواره‌م؛ هه‌ندێک جۆر ڕووته‌په‌ڕی له‌وانه‌یه ببێته
هۆی له‌کارکردنی جنسی شاره‌زایان هۆشیاری دده‌ن له‌باره‌ی ئه‌وه جۆره ڕووته‌په‌ڕیانه‌ی که هه‌ندێک
له پیاوان ده‌یکه‌ن که به‌زۆری خۆیان ده‌ورژێنن به شێوه‌یه‌ک که نابێته هۆی
ووڕژاندنی جنس له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌کانیان—بۆ نموونه؛ لێدانی زۆر خێرا به په‌ستانێکی
و لێکخشاندنێکی زۆر گه‌وره-- که ده‌بێته هۆی دواخستنی ده‌رچوونی تۆ‌و. "هه‌ر
پیاوێک تووشی له‌کارکه‌وتنی جنسی بۆوه پێویسته له خۆی بپرسێت که ئایا ئه‌و هه‌سته‌ی
که وه‌رده‌گرێت له ڕووته‌په‌ڕی کردن جیاوازه له‌وه‌ی که هه‌ستی پێده‌کات له‌گه‌ڵ
ئافره‌ته‌که‌ی" ئه‌مه پڕۆفیسۆرێکی ده‌روناسی له کۆلێژی پزیشکی کۆرنێڵ له
شاری نیۆڕکی ئه‌مریکی ئه‌م قسه‌یه ده‌کات. "بۆیه پێویسته ئه‌مه له‌به‌رچاو
بگرێت که چۆن ڕێگای ڕووته‌په‌ڕیکردن بگۆڕێت
بۆ ئه‌م شێویه‌که که ئه‌وه هه‌سته‌ی وه‌ریده‌گرێت وه‌ک ئه‌وه وابێت که
له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌کی وه‌ریده‌گرێت". پێنجه‌م؛ ڕووته‌په‌ڕی له‌وانه‌یه کاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر
مه‌ترسی ڕوودانی شێره‌په‌نجه‌ی پڕۆستات تاکو ئێستا په‌یوه‌ندی نێوان ڕووته‌په‌ڕی و شێره‌په‌نجه‌ی پڕۆستات که‌مێک
ناڕوونه. له ساڵی 2003 لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئوستڕاڵی که له گۆڤاری پزیشکی میزه‌ڕۆی
به‌ریتانی "نێو ده‌وڵه‌تی" ده‌رچوو، په‌یوه‌ندی نێوان زۆه ده‌رچوونی
تۆ‌و له قۆناغه‌کانی زووی ژیان له‌گه‌ڵ که‌م بوونه‌وه‌ی مه‌ترسی ڕوودانی شیره‌په‌نجه‌ی
پڕۆستات "له قۆناغه‌کانی دوایی ژیان" ده‌رخست. به‌ڵام له ساڵی 2004
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تر له گۆڤاری ئه‌نجومه‌نی پزیشکی ئه‌مریکی ده‌رچوو، ده‌ریخست
که زۆر ده‌رچوونی تۆ‌و په‌یوه‌ندی نیه به زیاد کردن شێره‌په‌نجه‌ی پڕۆستات. له
هه‌ردوو لێکۆڵینه‌وه " ده‌رچوونی تۆ‌و" جووت بوونی جنسی و ڕووته‌په‌ڕی
ده‌گرێته‌وه. له مانگی جه‌نیوه‌ری ڕابردوو، لێکۆڵینه‌وه‌یک له گۆڤاری پزیشکی میزه‌ڕۆی
به‌ریتانی "نێو ده‌وڵه‌تی" ده‌رچوو، لێکۆله‌ره‌وان دۆزیانه‌وه که زۆر
ڕووته‌په‌ڕی کردن له پیاوانی گه‌نج مه‌ترسی ڕوودانی شێره‌په‌نجه‌ی پڕۆستات زیاد
ده‌کات، به‌ڵام له پیاوانی به ته‌مه‌ن "پیر" مه‌ترسی ڕوودانی شێره‌په‌نجه‌ی
پڕۆستات که‌م ده‌کات. به‌ڵام جووتبوونی جنسی کاریگه‌ری نه‌بوو له‌سه‌ر ڕوودانی
شێره‌په‌نجه‌ی پڕۆستات. |
پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©