زانیاری پێویست له باره‌ی ڤیاگرا ڤیاگرا ده‌بێته هۆی خاوکردنه‌وه‌ی ماسولکه‌کان و زیادکرنی ڕۆیشتنی خوێن بۆ
چه‌ند به‌شێکی دیاری کراوی له‌ش. ڤیاگرا بریتیه له ناوی بازرگانی ده‌رمانه‌که،
ناوی زانستیه‌که‌ی بریتیه له سیلدێنافیل. سیلدێنافیل له ژێر ناوی ڤیاگرا به‌کارده‌هێندرێت بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی
ئیشنه‌کردنی (هه‌ڵنه‌ستانی) کۆئه‌ندامی زاوزێیی پیاوان. جۆرێکی بارزگانی تری
سیلدێنافیل به‌کارده‌هێندرێت له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێنی
سیه خوێنبه‌ره‌کان و باشکردنی توانای وه‌رزشکردن له پیاوان و ئافره‌تان. ڤیاگرا جگه له‌م دوو مه‌به‌سته‌ی که له سه‌ره‌وه باسکراوه، له‌وانه‌یه
بۆ مه‌به‌ستی تریش به‌کاربهێندرێت. چه‌ند زانیاریه‌کی به‌سوود له به‌کارهێنانی ڤیاگرا نه‌که‌ی ڤیاگرا به‌کاربهێنیت ئه‌گه‌ر تۆ ده‌رمانی نه‌خۆشی ترت هه‌بوو وه‌ک
"کێشه‌ی دڵ و سینگ ئێشه" و هه‌ندێک ده‌رمانی تریش، بۆیه پێویسته
ڕاوێژی به پزیشک بکرێت له کاتی به‌کارهێنانی ڤیاگرا هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئه‌م
بارانه‌ی خواره‌وه هه‌بوو؛ نه‌خۆشی دڵ جه‌ڵته‌ی دڵی و ده‌ماغی له ماوه‌ی
6 مانگی ڕابردوو به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن یاخود کۆلیستڕۆڵ نه‌خۆشی جگه‌ر نه‌خۆشی گورچیله نه‌خۆشی خوێن زامی گه‌ده "قرحة معدة" کێشه‌ی ناته‌واوی له کۆئه‌ندامی زاوزێ له کاتی چاڵاکی جنسی (جنس کردن) ئه‌گه‌ر هه‌ستت کرد به گێژبوون و هێڵنج
هاتن یاخود ئازار، سڕبوون، مێروله‌کردنی سینگ و شان و مل و گه‌رده‌ن، پێویسته ده‌ستبه‌جێت
وازبهێنی و سه‌ردانی پزیشک بکه‌یت. ده‌کرێت تووشی کاریگه‌ری خراپی ترسناکی ڤیاگرا
بووبیت. له ڕۆژێکدا زیاتر له جارێک ڤیاگرا به‌کارمه‌هێنه، به‌لایه‌نی که‌م 24
کاتژمێر ماوه هه‌بێت له نێوانیان. ده‌ست به‌جێ سه‌ردانی پزیشک بکه ئه‌گه‌ر هه‌ستانی
ئه‌ندامی زاوزێ درێژه‌ی خایه‌نه‌د زیاتر له 4 کاتژمێر یاخود به ئازار بوو. ڤیاگرا ده‌کرێت ببێته هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی ڕۆیشتنی خوێن بۆ ده‌ماری بینین
و چاو، که ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستانی له‌ناکاوی بینین، به‌ڵام ئه‌م باره له ڕێژه‌یه‌کی
زۆر بچووکی خه‌ڵکی ڕووده‌دات زیاتر له‌و که‌سانی که نه‌خۆشی دڵ و شه‌کره و به‌رزی
پاله‌په‌ستۆی خوێن و به‌رزی کۆلیستڕۆڵ یاخود خۆیان له خۆیان نه‌خۆشی چاویان هه‌یه
هه‌روه‌ها له‌و که‌سانه‌ی که جگه‌ره‌ده‌کێشن زیاتر له 50 ساڵه، هه‌رچه‌نده زۆر
ڕوون نیه که ئایا ڤیاگرا ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستانی به‌ڕاستی بینین. پێویسته ده‌ست
به‌جێ وازبهێندرێت له وه‌رگرتنی ڤیاگرا ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ڕووی له‌ده‌ستانی له‌ناکاوی
بینین بوویه‌وه، هه‌روه‌ها پێویسته کت و پڕ سه‌رردانی پزیشک بکرێت. چۆن ڤیاگرا به‌کارده‌هێندرێت؟ پێویسته ڤیاگرا به‌م شێوه‌یه به‌کاربهێندرێت که وه‌سف کراوه له لایه‌ن
پزیشک بۆ که‌سه‌که. نابێت بڕی زیاتر به‌کاربهێندرێت زیاتر له‌وه‌ی که وه‌سف
کراوه له لایه‌ن پزیشکه‌وه. به‌گشتی ڤیاگرا له‌و کاته به‌کارده‌هێندرێت که پێویسته بکات، 30 بۆ 60
خوله‌ک پێش چاڵاکی جنسی به‌ڵام ده‌کرێت تاکو 4 کاتژمێریش وه‌ربگیرێت له پێش
چاڵاکی جنسی. ڕۆژانه له جارێک زیاتر ڤیاگرا به‌کارمه‌هێنه. ڤیاگرا یارمه‌تیت ده‌دات له ئێشکردن کۆئه‌ندامی زاوزێ، به‌ڵام هه‌ستانی
کۆئه‌ندامی زاوزێ ڕاسته‌وخۆ ڕوونادای به وه‌رگرتنی ده‌رمانه‌که، به‌ڵکو پێویسته
ڕه‌چاوی ئامۆژگاری پزیشک بکرێت که چی ووتوه. له کاتی چاڵاکی جنسی (جنس کردن) ئه‌گه‌ر هه‌ستت کرد به گێژبوون و هێڵنج
هاتن یاخود ئازار، سڕبوون، مێروله‌کردنی سینگ و شان و مل و گه‌رده‌ن، پێویسته ده‌ستبه‌جێت
وازبهێنی و سه‌ردانی پزیشک بکه‌یت. ده‌کرێت تووشی کاریگه‌ری خراپی ترسناکی ڤیاگرا
بووبیت. |
پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©