ته‌زینی که‌له‌ی سه‌ر ژانه‌سه‌ر به‌هۆی خواردن و خواردنه‌وه و هه‌ڵمژینی ساری 'خۆراک یاخود هه‌رشتیکی تر". چی یه؟ یه‌ک گه‌زه له مۆته‌یه‌ک یاخود خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌یه‌کی سارد یاخود خواردنی خواردنێکی سارد تووشی ته‌زینی که‌له‌ی سه‌ر ده‌کات. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ته‌زینی که‌له‌ی سه‌ر خۆی ده‌ڕوات و نامێنێت. به‌ڵام هۆیه‌که‌ی چیه؟! ژانه‌سه‌ر یاخود ته‌زینی که‌له‌ی سه‌ر دروست ده‌بێت دوای رۆیشتنی مادده‌ی سارد به دیواری سه‌ره‌وه و پشته‌وه‌ی ناو ده‌م و به‌شی دواوه‌ی گه‌روو. هه‌رچه‌نده تاکو ئێستا زانایان دڵنیانین له چۆنیه‌تی دروست بوونی ئه‌م جۆره هه‌سته، به‌ڵام وا بڕوایه که ماددی سارد "خۆراک یاخود خواردنه‌وه" به شێوه‌یه‌کی کاتی گۆرانکاری ده‌کات له رۆیشتنی خوێن بۆ مێشک و ده‌بێته ژانه‌سه‌رێکی کورت و پوخت. هه‌ندێکی تر له زانایان بڕوایان وایه به‌هۆی ده‌ماره‌وه ئازار له ناو ده‌م و به‌شی پشته‌وه‌ی گه‌روو ده‌گوازرێته‌وه بۆ که‌له‌ی سه‌ر. ته‌زینی که‌له‌ی سه‌ر یاخود ژانه‌سه‌ر به‌هۆی مادده‌ی ساردیه‌وه، ده‌کرێت له هه‌موو که‌سێک ڕووبدات به‌ڵام له‌و که‌سانی که "شه‌قیقه‌یان – ژانی لاسه‌ره‌یان" هه‌یه زیاتر تووش ده‌بن. به
گشتی ته‌زینی که‌له‌ی سه‌ر یاخود ژانه‌سه‌ر به‌هۆی مادده‌ی سارده‌وه، پێویسته به
چاره‌سه‌ر نیه. بۆ خۆپاراستن له‌م ژانه‌سه‌ره، پێویسته خواردن و خواردنه‌وه‌ی
سارد له‌سه‌رخۆ بخورێت و بخورێته‌وه. |
پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©