له کوردستان گه‌نجان خوویان داوه‌ته تاتۆ
سایتی ئاوێنه؛ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌شێكی زۆری كوڕان‌و كچان خوویان داوه‌ته كوتانی تاتۆ له‌سه‌ر له‌شیان‌و هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆئه‌وه‌ی كه هاوڕێكانیان تاتۆیان داناوه‌و ئه‌وانیش حه‌زیان لێیه‌تی.
رێدوان محه‌مه‌د، ته‌مه‌ن بیست‌و دوو ساڵ له‌كاتێكدا كراسه‌كه‌ی له‌به‌ركردبووه‌وه، ناوبه‌ناویش سه‌یری لاپتۆپه‌كه‌ی ده‌كرد‌و چاوه‌ڕێی ئه‌و وێنه‌یه‌ی ده‌كرد كه وه‌ستای دانانی تاتۆكه بۆی داده‌نا تا له‌به‌شی پشته‌وه‌ی قۆڵی راستی بیكوتێت.
ئه‌و گه‌نجه جارجاره قومێكی له‌جگه‌ره‌كه‌ی ده‌ستی ده‌دا‌و ده‌یوت "وه‌ستا وێنه‌ی پڵنگم ده‌وێت، به‌ڵام توخوا با زۆر جوان بێت".
رێدوان هۆكاری دانانی تاتۆی له‌سه‌ر له‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه هه‌موو هاوڕێكانی له‌سه‌ر له‌شی دایانناوه‌و ئه‌ویش زۆر حه‌زی لێكردووه.
ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه حه‌زیان له‌تاتۆیه پیشه‌ی جیاوازیان هه‌یه‌و زۆربه‌شیان ته‌مه‌نیان له‌نێوان 20 بۆ 30 ساڵدایه. دیار كه‌ریم كوڕێكی تری ته‌مه‌ن بیست‌و نۆ ساڵه‌و چووه بووه لای ئه‌و وه‌ستایه بۆئه‌وه‌ی تاتۆی بۆ دابنێت، باسی له‌وه‌كرد كه حه‌ز به‌دانانی تاتۆ ده‌كات‌و به‌پێكه‌نینه‌وه وتی "وتی حه‌ز ده‌كه‌م تاتۆ دابنێم له‌جیاتی پاره بده‌م به‌ڤیزه‌و بڕۆم بۆ توركیا‌و سوریا‌و له‌وی بیكوتم، به‌ڵام له‌كوردستان هه‌یه بۆیه حه‌ز ده‌كه‌م تاتۆی نه‌خش بكوتم".
ئێستا كوتانی تاتۆ له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام چه‌ند كه‌سێك له‌چه‌ند شوێنێكی تایبه‌تیدا ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه تاتۆ بۆ گه‌نجان ده‌كوتێت‌و له‌شاری هه‌ولێر نیشته‌جێیه‌و له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه مۆڵه‌تی پێدراوه، قسه‌ی بۆ ئاوێنه كرد، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ناو‌و ناونیشانی شوێنه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرێت. ئه‌و كه‌سه كه گه‌نجه‌كان به (وه‌ستا) ناویان ده‌برد له‌ژوورێكدا تاتۆ بۆ ئه‌و گه‌نجانه داده‌نێت كه به‌ویستی خۆیان رووی تێده‌كه‌ن، ئه‌و وه‌ستایه له‌باره‌ی چۆنیه‌تی دانانی تاتۆ قسه بۆ ئاوێنه بكات.
ئه‌و ئاشكرایكرد كه رۆژانه بیست تا سی گه‌نج له‌هه‌ردوو ره‌گه‌ز سه‌ردانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام زیاتر كوڕانن بۆئه‌وه‌ی تاتۆ له‌سه‌ر له‌شیان بۆ دابنێن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و گه‌نجانه‌ی تاتۆ داده‌نێن ته‌مه‌نیان له‌خوار ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵه‌وه بۆیان ناكرێت، چونكه یاسا رێگه‌یان پێنادات. ئه‌و وه‌ستایه‌ی ئه‌م كاره ده‌كات پێشتر چه‌ندین خولی بینیوه‌و بڕوانامه‌ی له‌و بواره‌دا به‌ده‌ستهێناوه‌و باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌و كه‌سه‌ی كاری كوتانی تاتۆ ده‌كات پێویسته وێنه‌كێشێكی باش بێت بۆئه‌وه‌ی به‌جوانترین شێواز تاتۆكه ده‌ربچێت‌و كه‌مترین نرخی تاتۆش په‌نجا هه‌زار دیناره‌و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌تر بوونی دانانی تاتۆكه نرخه‌كه‌شی زیاتر ده‌بێت.
ئه‌و وه‌ستایه روونیكرده‌وه بۆ دروستكردنی تاتۆ ده‌رزییه‌كی تایبه‌ت به‌كارده‌هێنرێت‌و دواتریش ده‌درێته‌وه به‌و كه‌سه له‌به‌رئه‌وه‌ی نابێت دووباره بۆ كه‌سێكی دیكه به‌كاربهێنرێته‌وه، نرخی هه‌ر ده‌رزییه‌كیش نۆ هه‌تا چوارده دۆلاره، جگه له‌وه مه‌ره‌كه‌بی تایبه‌تیش به‌تاتۆ هه‌یه كه له خوێنی مرۆڤ‌و چه‌ند تیكه‌ڵه‌یه‌كی تر دروست ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێست نه‌بێت.
دوای هه‌ڵبژاردنی جۆری تاتۆ، ئه‌و شێوازه له‌سه‌ر كاغه‌زێكی روو لوس چاپ ده‌كرێت‌و پاشان له‌سه‌ر شوێنی مه‌به‌ست له‌هه‌ر شوێنێكی له‌شدا بێت داده‌نرێت ئه‌وه‌ش به‌ئامێرێكی تایبه‌ت كه ده‌رزییه تایبه‌تییه‌كه به‌سه‌ری ئامێره‌كه‌وه ده‌بێت‌و دواتر نووكی ده‌رزییه‌كه به‌مه‌ره‌كه‌به‌كه‌وه ده‌كرێت دواتریش به‌شێوه‌یه‌كی هێڵكاری شێوه‌كه‌ی له‌سه‌ر له‌ش كه ته‌نها وه‌ك بۆیه به پێسته‌وه نوساوه به‌و ده‌رزییه، ئامێره‌كه له پێسته‌كه چاپ ده‌كرێت واته ده‌كوترێت كه ئازاره‌كه‌ی ته‌نها وه‌ك ئازاری ده‌موچاو هه‌ڵگرتن وایه، به‌ڵام ده‌توانرێت به‌نجیش به‌كاربهێنرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌پێی نه‌ریتی كۆمه‌ڵگا موسڵمانه‌كان‌و پسپۆڕانی بواری شه‌ریعه‌ت ئاینی ئیسلام كوتانی تاتۆ به‌حه‌رام ده‌زانێت.
له‌باره‌ی رێگه‌پێدانی كوتانی تاتۆ له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، ئاده‌م بێ‌دار ده‌رچووی كۆلێجی شه‌ریعه له‌زانكۆی دهۆك، دانانی تاتۆ له‌سه‌ر له‌ش به‌حه‌رام ده‌زانێت‌و فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ری به‌به‌ڵگه‌وه ده‌هێنێته‌وه‌و وتوویه‌تی "له‌عنه‌تی خوا له‌و كه‌سه‌ی كه خۆی ده‌گۆڕێت یان ده‌ستكاری له‌شی خۆی ده‌كات كه ئه‌و له‌شه خوای گه‌وره دروستی كردووه، تاتۆش به‌شێك له‌وه‌یه‌و فه‌رقی نییه". ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه زانایان هاوده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كوتانی تاتۆ ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی نه‌خۆشی بۆ ئه‌و كه‌سه به‌تایبه‌تیش (شێرپه‌نجه).
به‌ڵام ئه‌و وه‌ستایه‌ی تاتۆ ئه‌و قسه‌یه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و وتی "كوتانی تاتۆ هیچ زیانێكی ته‌ندروسـتی نییه".
له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی كوتانی تاتۆ له‌شاری سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، د.رێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه رایگه‌یاند كه كوتانی تاتۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه قه‌ده‌غه‌كراوه له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بیته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌كان، به‌ڵام بۆ شاری هه‌ولێر ئێمه ئاگادار نین.
سه‌رچاوه؛ سایتی ئاوێنه