تاتۆ... چه‌ند مه‌ترسی و هۆشیاریه‌ک به‌رله‌وه‌ی بکرێت دانانی تاتۆیه‌ک له سه‌ر پێست له‌وانه‌یه چه‌ند کاتژمێرێک بخایه‌نێت، به‌ڵام شایه‌نی بیرکردنه‌وه و وردبوونه‌وه‌یه‌کی زۆره به‌رله‌وه‌ی بکرێت. ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ به‌لاته‌وه جوان و به‌رچاوه، ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه لێت ببێته سه‌رچاوه‌یه‌کی په‌شیمانی له داهاتوودا، بۆیه به‌رله‌وه‌ی تاتۆ له‌سه‌ر له‌ش دابندرێت پێسته مه‌ترسییه‌کانی له‌به‌رچاو بگیردرێت. تاتۆ چیه؟ تاتۆ بریتیه له نیشانه‌یه‌ک یاخود نه‌خشێکی هه‌میشه‌یی داده‌ندرێت له‌سه‌ر پێست به‌هۆی خستنی یاخود چاندنی بۆیه بۆناو چینی سه‌ره‌وه‌ی پێست. له کاتی کاره‌که‌دا، ده‌رزیه‌ک که به‌ستراوه به ئامێرێک "بۆیه‌ی تێدایه" پێست کون ده‌کات به‌به‌رده‌وامی، ئه‌م کاره هاوشێوه‌ی کاری مه‌کینه‌ی دورمانی جلوبه‌رگه. له‌گه‌ڵ هه‌ر کون کردنێک، ده‌رزیه‌که دڵۆپێک له بۆیه ده‌خاته ژێر پێسته‌وه. مه‌ترسیه‌کانی تاتۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌کاتی دانانی تاتۆ پێست کون کون ده‌کرێت - که سه‌ره‌کیترین دیواری پاراستنی له‌شه - بۆیه ئه‌گه‌ری هه‌وکردنی پێست و تووشبوون به نه‌خۆشی زۆره. له ڕووی ته‌ندروستیه، ئه‌گه‌ر ده‌رمانێکی یاخود هه‌ر کارێکی په‌یوه‌ندی به ته‌ندروستیه‌وه هه‌بێت، ده‌بێت له‌لایه‌ن ڕێکخراوی ئێف دی ئه‌ی ئه‌مریکی په‌سند کرێت که شیاوه بۆ به‌کارهێنان یاخود به ئه‌نجامگه‌یاندن. به‌ڵام تاتۆ له‌به‌رئه‌وه‌ی شتێکی پێویست نیه و ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی جوانکاریه، بۆیه ڕێکخراوی ئێف دی ئه‌ی ئه‌مریکی په‌سندی نه‌کردوه. هه‌روه‌ها ئه‌و بۆیانه‌ی "مه‌ره‌که‌ب" که به‌کارده‌هێندرێت له‌کاتی تاتۆ دانان، په‌سند نه‌کراوه. به‌گشتی مه‌ترسیه‌کانی تاتۆ بریتین له؛ یه‌که‌م/ گواسته‌نه‌وه‌و و تووشبوون به‌و نه‌خۆشیانه‌ی له رێگای خوێنه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه له کسێک بۆ یه‌کێکی تر، وه‌ک نه‌خۆشی هه‌وکردنی ڤایرۆسی جگه‌ر جۆری بی و سی، نه‌خۆشی گزاز "ده‌رده کۆپان"، سیل، ئایدز. دووه‌م/ نه‌خۆشی پێستی، وه‌ک هه‌وکردنی به‌کتریای پێست و شێوانی پێست. سێیه‌م/ کاردانه‌وه‌ی هه‌ستیاری له‌ش "حساسیة" بۆ بۆیه‌کان. چواره‌م/ زۆر به ده‌گمه‌ن له‌کاتی ئه‌نجام گه‌یاندنی پشکنینی ئێم ئاڕ ئای، له‌وانه‌ی پێستی که‌سه‌که تووشی سووستان و ئه‌ستووربوون بێت، هه‌روه‌ها کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر باشی و جۆری وێنه‌ی ئێم ئاڕ ئایه‌که. چه‌ند هۆشیاریه‌ک بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌کانی تاتۆ یه‌که‌م/ پێویسته ئه‌و سه‌نته‌ره‌ی یاخود ئه‌و که‌سه‌ی کاری تاتۆ دانان ده‌کات "وه‌ستا" ڕێگا پێدراوبێت له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ناوبانگی باشی هه‌بێت له پاکی و جوانی کاره‌که‌ی. دووه‌م/ ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ی که به‌کارده‌هنێدرێن بۆ دانانی تاتۆ، پێویسته باش و پاکژ رابگیردێن "تعقیم" به ئامێری ئۆتۆکلێیڤ، ئۆتۆکلێیڤ ئامێرێکه به‌هۆی گه‌رمیه‌وه که‌لوپه‌ل پاگژ "تعقیم" ده‌کات. ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ی ناتواندرێت به ئۆتۆکلێیڤ باکژبکرێنه‌وه، پێویسته یه‌ک جار به‌کاربهێدرێن. سێیه‌م/ وه‌ستا ده‌بێت ده‌سته‌کانی جوان بشوات و له‌گه‌ڵ هه‌ر کارێک پێویسته ده‌سته‌وانه‌ی لاستیکی نوێ له‌ده‌ست بکات. |

پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©