بگه‌ڕێ له‌ سایتی پزیشک بۆ هه‌موان

          

 

ستیڕۆید یاخود کۆرتیکۆستیڕۆید

چی یه‌؟

بریتین له‌ ده‌رمان که‌ به‌کارده‌هێندرێن بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی درێژ خایه‌ن. ڕۆلێکی گرنگ ده‌بینن له‌ که‌م کردنه‌وه‌ی هه‌وکردن و ڕژانی لینجه‌مادده‌ (بڵغم) له‌ ڕێڕه‌وه‌ی هه‌ناسه‌.

ده‌رمانی ستیڕۆید به‌ شێوه‌ی سپره‌ی لووتی، هه‌ڵمژین، حه‌ب یاخود شروب، ده‌رزی هه‌یه‌.

ستیڕۆیدی هه‌ڵمژێردراو و حه‌بی ستیڕۆیدی و شربی ستیڕۆیدی به‌ زۆری بۆ نه‌خۆشانی سی درێژ خایه‌ن به‌کارده‌هێندرێن

ئه‌و ستیڕۆیدانه‌ی که‌ به‌کارده‌هێندرێن بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی درێژخایه‌نی سییه‌کان وه‌ک یه‌ک نین له‌گه‌ڵ ئه‌نبۆلیک ستیڕۆید (ئه‌و هۆڕمۆنانه‌ی که‌ به‌شێوه‌یه‌ی نایاسایی به‌کارده‌هێندرێت بۆ زیاد کردنی بارسته‌ی ماسولکه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زشوانان- بینای له‌ش ). کۆرتیکۆستیڕۆید کاریگه‌ریان نیه‌ له‌سه‌ر جگه‌ر و نابنه‌ نه‌زۆکی.

 

ئایا له‌ش ستیڕۆید دروست ده‌کات؟

کۆرتیکۆستیڕۆید وه‌ک کۆرتیزۆلن. کۆرتیزۆل هۆرمۆنێکه‌ له‌ لایه‌ن ڕژێنی سه‌ر گورچیلکه‌کان دروست ده‌بێت له‌ له‌ش. کۆرتیزۆل یه‌کێکه‌ له‌ ستیڕۆیدی سروشتی خودی له‌ش. کۆرتیزۆل گرنگه‌ بۆ ژیان و ته‌ندروستی. له‌ کاتی زیاد بوونی نه‌خۆشی له‌شی ئێمه‌ بڕێکی زیاتر له‌م هۆڕمۆنه‌ دروست ده‌کات بۆ پارێزگاری گردنی له‌ له‌ش له‌ نه‌خۆش که‌وتن به‌شێوه‌یه‌کی سه‌خت.

به‌ سروشتی ڕژێنی سه‌ر گورچیله‌کان ئه‌م هۆڕمۆنه‌ ده‌ڕژێنێته‌ خوێن هه‌موو به‌یانیه‌ک. مێشک ڕێژه‌ی ڕژانی ئه‌م هۆڕمۆنه‌ بۆ ناو خوێن ڕێک ده‌خات. مێشک ناتوانی جیاوازی بکات له‌ نێوان ستێرۆی سروشتی له‌ش و ده‌رمانی ستیڕۆیدی دروستکراو. بۆیه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ژه‌مه‌ ده‌رمانی ستیڕۆیدی زۆر بۆ ماوه‌ی درێژ خایه‌ن وه‌رده‌گرن، مێشکیان ده‌وستێت له‌ دروستکردنی هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵی سروشتی، ئه‌مه‌ پێی ده‌وترێت دامرکاندنه‌وه‌ی ڕێژێنی سه‌ر گورچیله‌کان. پزیشکان ژه‌مه‌ ده‌رمانی ستێڕۆید ورده‌ ورده‌ که‌م ده‌که‌نه‌وه‌ بۆ نه‌خۆش بۆ ئه‌وه‌ی ڕژێنی سه‌ر گورچیلکه‌کان بتوانن ده‌ست بکه‌نه‌وه‌ به‌ ده‌ردانی هۆڕمۆنی کۆرتیزۆلی سروسشی به‌ شێوه‌یه‌کیک سروشتی دووباره‌.

ئه‌گه‌ر تۆ ده‌رمانی ستیڕۆید وه‌رده‌گری بۆ ماوه‌یه‌ی درێژ، له‌ ناکاو ده‌ست هه‌ڵمه‌گره‌ له‌ وه‌رگرتنی، به‌دوای ڕێنومایی پزیشک بڕۆ.

 

چه‌ند پێزانینێک کاتێک ژه‌مه‌ ده‌رمان ده‌رگۆڕدرێ

کاتێک نه‌خۆشیه‌که‌ت کۆنتڕۆل ده‌کرێت، یاخود هه‌ندێ کاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌رمان دروست ده‌بێت، پزیشکه‌که‌ه‌ت هه‌ڵده‌ستی به‌ که‌م کردنه‌وه‌ ژه‌مه‌ ده‌رمانی ستیڕۆید. ئه‌گه‌ر تۆ به‌شێوه‌یه‌کی درێژ خایه‌ن ستیڕۆید به‌کارده‌هێنی نه‌که‌ی له‌ ناکاو ده‌ست هه‌ڵبگری له‌ به‌کارهێنانی ستیڕۆید، به‌دوای ڕێنومایی پزیشک بڕۆ.

کاتێک له‌ش خۆی ده‌گونجێنێت بۆ ژه‌مه‌ ده‌رمانی ستیڕۆیدی که‌م، له‌وانه‌یه‌ تۆ تێبینی هه‌نێک له‌ کاردانه‌وه‌ی خراپ بیت له‌ ئه‌نجامی کێشانه‌وه‌ (که‌م کردنه‌وه‌ی) ژه‌مه‌ ده‌رامانی ستیڕۆید، وه‌ک ئاسته‌نگی له‌ هه‌ناسه‌دان، بێ یاقه‌تی، خه‌مۆکی، ئازاری ماسولکه‌ و ئێسک. ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌کێک له‌م نیشانانه‌ زۆر تووندی کرد، به‌ زووترین کات ڕاوێژی پزیشک بکه‌.

هه‌ندێک له‌ خه‌ڵكی کاردانه‌وه‌یان نیه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی سروشتی بۆ ستیڕۆید، بۆیه‌ هه‌ندێک له‌ پشکنین و گۆڕانکاری له‌ ژه‌مه‌ ده‌رمان پێوسیته‌ "به‌ پێی ڕێنومای پزیشک".

له‌ کۆتایی دا ئه‌وه‌ی ماوه‌ بیڵێین، نه‌که‌ی له‌ خۆته‌وه‌ ستێرید به‌کاربهێنی، ته‌نها به‌ ڕاوێژی پزیشک نه‌بێت. 

     

      

ڕێبه‌ری ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی کوردستان

پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.co.cc  مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2008 ©

Make a Free Website with Yola.