شێره‌په‌نجه
شێره‌په‌نجه ناوێکی به‌ترسه، هه‌روها نه‌خۆشیه‌کی به‌ترسه. شێره‌په‌نجه
ساڵانه زۆرێک له خه‌ڵک ده‌کوژێت له هه‌موو جیهان. به‌ڵام هه‌وڵێکی دڵ خۆشکه‌ر
هه‌یه، چه‌ندان ملیۆن له‌خه‌ڵکی شێرهپهنجهیان هه‌یه و هێشتاش له ژیان ماون.
شێره‌په‌نجه چیه؟
شێره‌په‌نجه یه‌ک نه‌خۆشی نیه. زیاتر له 100 جۆری جیاواز ده‌گرێته‌وه
که هه‌موو به‌شه‌کانی له‌ش ئه‌گه‌ری تووشبوونیان هه‌یه پێیه‌وه. به‌ڵام هه‌موو
جۆره‌کانی شێره‌په‌نجه یه‌ک سیفه‌تی وه‌ک یه‌کیان هه‌یه ئه‌ویش بریتیه له ئه‌و
خانه‌یه‌یه‌ی که تووشی شێره‌په‌نجه ده‌بێت کۆنتڕۆڵیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
هه‌موو بوونه‌وه‌رێکی زیندوو له خانه پێکهاتووه. له‌شی مرۆڤێکی پێگه‌یشتوو
به نزیکه‌ی سی ترلیۆن خانه‌ی هه‌یه. خانه‌کان زیاد ده‌بن به دابه‌ش بوون. له
له‌شی هه‌ر مرۆڤێکی پێگه‌یشتوو له هه‌ر خوله‌کێک 25 میلۆن خانه دابه‌ش ده‌بن. ئا
به‌م شێوه‌یه له‌ش خۆی سارێژ ده‌کات.
هه‌ندێک جار خانه‌یه‌ک له ژێر کۆنتڕۆلی له‌ش ده‌رده‌چێت و به‌رده‌وام دابه‌ش
ده‌بێت به زۆری، ئه‌مه پێی ده‌وترێت شێره‌پنجه "خانه‌ی نا ته‌ندروست"
که به‌بێ کۆنتڕۆڵ گه‌شه و زیاد بوون ده‌کات که پێیان ده‌وترێن خانه‌ی شێره‌په‌نجه‌یی.
بۆچی شێره‌په‌نجه مه‌ترسیداره؟
کاتێک خانه‌ی شێره‌په‌نجه‌یی دابه‌ش ده‌بن، تۆپه‌ڵه دروست ده‌کان پێیان ده‌وترێت
ئاوسان یاخود گرێ. ئه‌م ئاوسانانه کاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر کاره‌گرنگه‌کانی له‌ش.
بۆ نموونه شێره‌په‌نجه‌ی سیه‌کان کارده‌که‌نه سه‌ر هه‌ناسه‌دان، یاخود شێره‌په‌نجه‌ی
گه‌ده کارده‌کاته سه‌ر هه‌رسکردنی خۆراک.
جگه له‌مه‌ش خانه‌ی شێره‌په‌نجه‌یی ده‌توانن بڵا ببنه‌وه له جێگایه‌کی
له‌ش بۆ یه‌که‌ی تر، ئا به‌م شێوه‌یه ئاوسانی تر دروست ده‌بێت. به‌ڵام هه‌موو
جۆرێکی شێره‌په‌نجه به‌ربڵاو نین، ئه‌وانه‌ی توانای بڵاو بوونه‌وه‌یان هه‌یه زۆر
مه‌ترسیدارن.
پزیشکان چۆن شێره‌په‌نجه چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن؟
باشترین چه‌ک دژی شێره‌په‌نجه بریتیه له ده‌ستنیشان کردنی شێره‌په‌نجه
له قۆناغی زوویی پێش ئه‌وه‌ی زۆر گه‌شه بکات. پشکنینی پێشینه‌ی ناو به‌ناوه له
لایه‌ن پزیشکه‌وه یارمه‌تی زوو ده‌ستینشان کردنی شێره‌په‌نجه‌ی ده‌دات. ئه‌وانه‌ی
که تووشی شێره‌په‌نجه ده‌بن به‌ڵام زوو ده‌ستنیشان ده‌کرێن ئه‌وا ده‌توانن بژین.
هه‌ندێک جۆری شێره‌په‌نجه ده‌تواندرێت به نه‌شته‌رگه‌ری لاببردرێت. هه‌ندێکی
تریان پێویستیان به چاره‌سه‌ری کیمیایی و تیشکی هه‌یه، زۆر به‌داخه‌وه ئه‌م
چاره‌سه‌ریانه ده‌بنه هۆی تێکشکاندنی خانه‌ی ته‌ندروستیش نه‌ک ته‌نها خانه‌ی
شێره‌په‌نجه‌یی.
ڕێگای خۆپاراستن له شێره‌په‌نجه چیه؟
ڕێگایه‌که‌ی دڵنیا نیه بۆ خۆپاراستن، به‌ڵام هه‌ندێک شت هه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌نجام
بدرێت ئه‌وا مه‌ترسی ڕوودانی شێره‌په‌نجه که‌م ده‌که‌نه‌وه؛ وه‌ک
وازهێنان له جگه‌ره‌کێشان، ئه‌و که‌سانه‌ی جگه‌ره ده‌کێشن مه‌ترسی
تووشبوونیان به شێره‌په‌نجه‌ی سییه‌کان 20 جار زیاتره وه‌ک له‌و که‌سه‌ی که جگه‌ره
ناکێشێت.
خۆراکی ته‌ندروست؛ خۆراکی ده‌وڵه‌مه‌ند له چه‌وری تێر و گۆشتی سوور که‌م بکرێته‌وه، مه‌ترسی ڕوودانی
شێره‌په‌نجه که‌م ده‌کاته‌وه.
زۆربه‌ی شێرهپهنجهکانی پێست به هۆی زۆر به‌رکه‌وتن به تیشکی خۆره‌وه
دروست ده‌بن. بۆیه خۆپاراستن له به‌رکه‌وتن له تیشکی خۆر که ده‌بێته‌هۆی
سووتانی خۆری، ئه‌وا مه‌ترسی ڕوودانی شێره‌په‌نجه‌ی پێست که‌م ده‌کاته‌وه.