ئامۆژگاری بۆ که‌سانی نه‌خۆشی شه‌کره له مانگی ڕه‌مه‌زان و به‌ڕۆژووبوون به‌ڕۆژووبوون له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه له‌سه‌ر موسوڵمانانی له‌ش ساغ و ته‌ندروست کارێکی پێویسته. مانگی ڕه‌مه‌زان مانگێکی ڕۆژمێری "مانگی" ئیسلامیه، ماوه‌که‌ی جیاوازه له‌نێوان 29 بۆ 30 ڕۆژ. کاتی به‌ڕۆژووبوون و کاتژمێره‌کانی به‌ڕۆژووبوون له وه‌رزێک بۆ وه‌رزێکی تر جیاوازه، به‌گشتی کاتژمێره‌کانی به‌ڕۆژووبوون له نێوان 11 بۆ 18 کاتژمێره. هه‌روه‌ک هه‌موولایه‌ک ده‌زانێت به‌ڕۆژووبوون له مانگی ڕه‌مه‌زان بریتیه له خۆ قه‌ده‌غه‌کردن له خواردن و خواردنه‌وه " ئه‌گه‌ری چی ده‌رمانیش" و جووت بوونی جنسی،هه‌روه‌ها به‌ڕۆژووبوون له لایه‌نی ڕووحیشه‌وه. به‌ڵام به‌ڕۆژووبوون مانای ئه‌وه ناگه‌ینێت سه‌ختی و بارگرانی خرابێته سه‌ر موسوڵمانان، خودای گه‌وره له قورئانی پیرۆز له سوڕه‌تی به‌قه‌ڕه له ئایه‌تی 183 بۆ 185 بۆمان ڕوون ده‌کاته‌وه له‌باره‌ی به‌ڕۆژووبوون، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژووبوون ببێت هۆی ده‌رئه‌نجامێکی سه‌خت بۆ که‌سی ڕۆژووان. ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه ده‌که‌ونه ژێر ئه‌م کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه‌ی که له‌وانه‌یه ڕۆژووگرتن ده‌رئه‌نجامی خراپی هه‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستیان. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش گه‌لێک له که‌سانی نه‌خۆشی شه‌کره پێ داده‌گرن له‌سه‌ر به‌ڕۆژووبوون له مانگی ڕه‌مه‌زان، که مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستیان هه‌یه. له‌م نووسینه‌دا سایتی "پزیشک بۆ هه‌مووان" خۆی به دوور ده‌گرێت له چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌ک " مه‌رجه‌کانی به‌ڕۆژووبوون یاخود به‌ڕۆژوون نه‌بوون" چونکه ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌کی تایبه‌تی و ئاینیه و هه‌روه‌ها خه‌ڵکی ده‌توانن بڕیاری خۆیان بده‌ن دوای ڕاوێژی کردنی ته‌واوی که‌سانی شاره‌زا له ئاین و هه‌روه‌ها چاو خشاندنه‌وه‌ی ته‌ندروستی له‌شی خۆیان له‌گه‌ڵ پزیشکی پسپۆڕی پیشه‌گیری نه‌خۆشی دیاری کراو. کاریگه‌ری به‌ڕۆژووبوون له‌سه‌ر له‌ش ئینسۆلین بریتیه له‌و هۆڕمۆنه‌ی به‌رپرسیاره له کۆنتڕۆڵ کردنی بڕی شه‌کره له خوێن. به شێوه‌یه‌کی ئاسایی، ئینسۆلین له خانه‌ی تایبه‌تی له په‌نکریاس ده‌رده‌چێت، ئه‌م ده‌رچوونه له که‌سێکی ته‌ندروست هانده‌درێت له‌گه‌ڵ خواردن "زیاد بوونی ڕێژه‌ی شه‌کره له خوێن"، ئه‌میش ده‌بێته هۆی خه‌زن کردن و کۆکردنه‌وه‌ی گلوکۆز "شه‌کر" له جگه‌ر و ماسولکه‌کان دوای گۆڕینی شه‌کره‌که بۆ مادده‌ی "گلایکۆجین"، گلایکۆجین برییتیه له جۆرێک له کاربۆهایدرات "شه‌کر" شێوه‌ی بنچینه‌یی "شه‌کری" خه‌زن کراوه له له‌ش. له کاتی به‌ڕۆژووبوون بڕی شه‌کری ناو خوێن که‌م ده‌بێته‌وه و ده‌بێته هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی ده‌رچوونی ئینسۆلین، له هه‌مان کاتدا دوو هۆڕمۆنی تر ده‌رده‌درێن له‌لایه‌ن له‌شه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستن به به‌کارهێنانی شه‌کری خه‌زنکراوه که به‌شێوه‌ی "گلایکۆجین" له جگه‌ر و ماسولکه‌کان خه‌زنکراوه. دوای چه‌ند کاتژمێرێک دوای به‌ڕۆژووبوون، شه‌کری خه‌زنکراو به شێوه‌ی "گلایکۆجین" ته‌واو ده‌بێت، له هه‌مان کاتدا که‌می ئاستی ئینسۆلین له خوێن ده‌بێته هۆی به‌کارهێنانی ترشی چه‌وری له چه‌وریه خانه‌کانی له‌ش. ئۆکساندنی "سوتاندنی" ئه‌م ترشه چه‌وریانه "چه‌وری له‌ش" ده‌بێته هۆی دروست بوونی ئاوێته‌یه‌ی ئه‌ندامی پێیان ده‌وترێت "کیتۆن"، ئه‌م "کیتۆنانه" به‌کارده‌هێندرێت له‌لایه‌ن خانه‌کانی له‌شه‌وه بۆ ده‌ست که‌وتنی وزه‌ی پێویست بۆ به‌جێهێنانی کار و چاڵاکیه بنچینه‌یه‌کانیان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خانه‌کانی مێشک ته‌نها توانای به‌کارهێنانی شه‌کره جۆری "گلوکۆز"یان هه‌یه بۆ به‌جێهێنانی کار و چاڵاکیه بنیچینه‌یه‌کانی، بۆیه ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه "به‌کارهێنانی چه‌وری له لایه‌ن خانه‌کانی تری له‌ش" ده‌بێته هۆی به‌رده‌وام هه‌بوونی "گلوکۆز" بۆ خانه‌کانی مێشک بۆ به‌کارهێنانیان. له که‌سێکی ئاسایی "نه‌خۆشی شه‌کره‌ی نه‌بێت" ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه ڕێک ده‌خرێت به هۆی هاوسه‌نگی ئاستی هۆڕمۆنی ئینسۆلین له خوێن له‌گه‌ڵ چه‌ند هۆڕمۆنێکی تری کاری پێچه‌وانه بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی "چڕی" گلوکۆز له سنورێکی ئاسایی بمێندرێته‌وه. به‌ڵام له که‌سێکی نائاسایی "نه‌خۆسی شه‌کره‌ی هه‌بێت"، ده‌رچوونی هۆڕمۆنی ئینسۆلین ده‌شله‌ژێت. له‌وانه‌یه تووشی هه‌ندێک له ئاڵۆزیه‌کانی نه‌خۆشی شه‌کره ببن وه‌ک که‌مبوونه‌وه‌ری ئاستی شه‌کره‌ی خوێن، یاخود زیاد بوونی ئاستی شه‌کره‌ی خوێن، نه‌خۆشی شه‌کره‌ی کیتۆن ترشی "زۆر ده‌رچوونی کیتۆن له ئه‌نجام که‌می ئینسۆلین" و هه‌روه‌ها ووشک بوونه‌وه "که‌م بوونی ئاو له له‌ش" و مه‌ینی خوێن. ئه‌گه‌ری ڕوودانی ئه‌م ئاڵۆزیانه له نه‌خۆشێک بۆ یه‌کی تر جیاوازه و به‌نده له‌سه‌ر ته‌ندروستی گشی له‌شی نه‌خۆش. چه‌ند ڕێنوومایه‌ک بۆ که‌سانی نه‌خۆشی شه‌کره زۆر گرنگه بزاندرێت به‌ڕۆژووبوون مه‌سه‌له‌یه‌که په‌یوه‌ندی هه‌یه به خودی که‌سی نه‌خۆش، هه‌ره‌وه‌ها مه‌سه‌له‌یه‌کی ئاینیه و خه‌ڵکی ده‌توانن بڕیاری خۆیان بده‌ن دوای ڕاوێژی کردنی ته‌واوی که‌سانی شاره‌زا له ئاین و هه‌روه‌ها چاو خشاندنه‌وه‌ی ته‌ندروستی له‌شی خۆیان له‌گه‌ڵ پزیشکی پسپۆڕی پیشه‌گیری نه‌خۆشی دیاری کراو. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی پێداده‌گرن له‌سه‌ر به‌ڕۆژووبوون، پێویسته له‌سه‌ریان زۆر ئاگاداری ته‌ندروستی خۆیان بن له مه‌ترسی ڕوودانی ئاڵۆزیه‌کانی نه‌خۆشی شه‌کره. لێره چه‌ند ڕێنوومایه‌ک ده‌خه‌ینه ڕوو؛ پێش ڕه‌مه‌زان؛ پێویسته له‌سه‌ر که‌سانی نه‌خۆش له پێش هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان یاخود به‌ڕۆژووبوون خۆیان ئاماده بکه‌ن ئه‌گه‌ر به نیازی به‌ڕۆژووبوونن. خۆ ئاماده‌کردن بریتیه له سه‌ردانی پزیشکی پسپۆڕی پیشه‌گیر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی باری ته‌ندروستیان و ڕاوێژیکردن. ڕاوێژی کردن له‌باره‌ی چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی ده‌رمان و ئینسۆلین به گوێره‌ی جۆری نه‌خۆشیه‌که‌یان "جۆری یه‌ک یاخود دوو". له کاتی به‌ڕۆژووبوون؛ زوو زوو ئاستی شه‌کره‌ی خوێن بپێوه؛ زۆر گرنگه که‌سانی نه‌خۆشی شه‌کره ئامێری پێوانی ڕێژه‌ی شه‌کری خوێنیان هه‌بێت له ماڵه‌وه و ڕۆژانه له کاتی به‌ڕۆژووبوون چه‌ند جارێک ئاستی شه‌کره‌ی خوێنیان بپێون. نرخی ئه‌م ئامێره زۆر گران نیه، به بڕوای ئێمه هه‌موو که‌سێکی نه‌خۆشی شه‌کره ده‌توانێت دانه‌یه‌ک بکرێت. ئه‌م خاڵه زۆر گرنگه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌ی جۆری یه‌کیان هه‌یه و هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ی جۆری دووی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه و پێویستایان به ئینسۆلینه. خۆراک؛ خۆراک له مانگی ڕه‌مه‌زان نابێت زۆر جیاوازی هه‌بێت له‌گه‌ڵ خۆارکێکی هاوسه‌نگ و ته‌ندروست. مه‌به‌ست له‌مه مانه‌وه‌ی کێشی له‌ش له بارێکی جێگیر. له‌کاتی خۆرئاوابوون "دوای شکاندنی ڕۆژوو" به پێویستی ده‌زاندرێت خۆراکی له کاربۆهایداری سادده بخورێت. به‌باش ده‌زاندرێت خواردن و خواردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نی زیاد بکرێت له کاته‌کانی "به‌رۆژوو نه‌بوون – له دوای خۆرئاوابوون بۆ خۆرهه‌ڵاتن" و ژه‌می پاشێو چه‌نده دوابخرێت باشتره "واته پاشێو پێش خۆر هه‌ڵاتن بخورێت نه‌ک چه‌ند کاتژمێرک پێش خۆر هه‌ڵاتن". جوله و ئیش و کار؛ ده‌کرێت جوله و ئیش و کاره‌کان له ئاستێکی ئاسایی بهێلدرێته‌وه به‌ڵام وه‌رزش کردن و ئیش و کارێکی زۆر له کاتی به‌ڕۆژووبوون "به تایبه‌تی له چه‌ند کاتژمێری پێش خۆرئاوابوون – ڕۆژوو شکاندن" مه‌ترسی ڕوودانی ئاڵۆزیه‌کانی نه‌خۆشیه‌که زیاد ده‌کات به تایبه‌تی "که‌م بوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌کره‌ی خوێن به زۆری". شکاندنی ڕۆژوو؛ ده‌بێت هه‌موو نه‌خۆشان بزانن هه‌رکاتێک ئاستی شه‌کره‌ی خوێنیان له کاتی به‌ڕۆژووبوون نزمتر بوو له 60 ملی گڕام له دێسلیترێک خوێن، پێویسته کت و پڕ ڕۆژوو بشکێنن، چونکه که‌س نازانێت ئایا ئاستی شه‌کره‌ی خوێن نزمتر ده‌بێت یان نا. هه‌روه‌ها ڕۆژوو ده‌بێت بشکێندرێت ئه‌گه‌ر ئاستی شه‌کره‌ی خوێن گه‌یشته 70 ملی گڕام له دێسیلیترێک له خوێن له چه‌ند کاتژمێری سه‌ره‌تای به‌ڕۆژووبوون "دوای خۆرهه‌ڵاتن" به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئینسۆلین یاخود ده‌رمانی که‌م که‌ره‌وه‌ی شه‌کره‌ی خوێن وه‌رگیرابێت له کاتی پاشێو. له کۆتاییدا نه‌خۆش ده‌بێت ڕۆژوو بشکێنێت ئه‌گه‌ر ئاستی شه‌کره‌ی له‌شی زیاتر بوو له 300 ملی گڕام له دێسیلیترێک له خوێن. هه‌روه‌ها نه‌خۆش نابێت له‌م ڕۆژانه‌ی ته‌ندروستی ته‌واو نیه به‌ڕۆژووببێت.
|

پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©