خانه‌ی لاسکدار چیه؟ خانه‌ی لاسکدار برییته له جۆرێک له خانه که ده‌توانێت هه‌ر جۆره خانه‌یه‌ک دروست بکا‌ت که پێویسته بۆ بنیادنانی زینده‌وه‌رێك، به واتایه‌کی تر خانه‌ی لاسکدار بریتیه له خانه‌ی دایک که هه‌ر جۆره خانه‌یه‌کی پێویسته دروست ده‌کات. نموونه‌یه‌ک بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، خانه‌ی لاسکدار ده‌کرێت ببێت به خانه‌ی ده‌ماری و ده‌مار دروست بکا‌ت، یاخود ده‌کرێت ببێت به خانه‌ی خوێنی و خوێن دروست بکا‌ت، یاخود ده‌کرێت ببێت به خانه‌ی ماسولکه‌یی و ماسولکه دروست بکا‌ت....هتد. به‌م شێوه‌یه خانه‌ی لاسکدار توانایه‌کی تایبه‌تی هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌توانێت ببێت به هه‌ر خانه‌یه‌کی پێویست. کاتێک خانه‌ی لاسکدار دابه‌ش ده‌بێت، دوو خانه دروست ده‌بن، یه‌کێکیان خانه‌یه‌کی ئاسایی ده‌بێت ئه‌وی ترییان خانه‌یه‌کی لاسکدار‌ی نوێ ده‌بێت، خانه ئاساییه‌که فرمانێکی تایبه‌ت وه‌رده‌گرێت له زینده‌وه‌ره‌که. هه‌ندێک جار کاتێک خانه‌ی لاسکدار دابه‌ش ده‌بێت، دوو خانه‌ی هاوشێوه دروست ده‌کات، هه‌ر کامیان بێت "دوو خانه‌ی هاوشێوه یاخود جیاواز" ئه‌وا خانه‌ی لاسکدار هه‌مان توانایی دابه‌ش بوونی بێ ژماری هه‌یه. هه‌ندێک جار خانه‌ی لاسکدار دابه‌ش ده‌بێت بۆ دووخانه‌ی ئاسایی که ناتوانن خانه‌ی لاسکدار‌ی زیاتر دروست بکه، مانایی ئه‌وه‌یه کاتێک خانه‌ی لاسکدار ده‌بێت به خانه‌یه‌کی ئاسایی، خۆی جیاواز ده‌کات "ناتوانێت جۆری خانه‌یه‌کی تر دروست بکا‌ت – بۆ نموونه کاتێک خانه‌ی لاسکداریه‌ک بوو به خانه‌ی ماسولکه‌یی که خانه‌یه‌کی ئاسایییه، ئیتر بۆی نیه ببێت به خانه‌ی جۆرێکی تر (خانه‌ی ده‌رمار و به‌سته‌ر خانه...هتد)". جۆره‌کانی خانه‌ی لاسکدار؛ خانه‌ی لاسکدار دوو جۆری سه‌ره‌کی هه‌یه، خانه‌ی لاسکدار‌ی کۆرپه‌له‌یی و خانه‌ی لاسکدار‌ی پێگه‌یشتوو. خانه‌ی لاسکدار‌ی کۆرپه‌له‌یی توانایی هه‌یه ببێت به هه‌ر ئه‌ندامێک یاخود شانه‌یه‌ک له جه‌سته‌دا. خانه‌ی لاسکدار‌ی کۆرپه‌له‌یی له کۆرپه‌له‌یکه‌ی پێگه‌یشتوو به‌دی ده‌رکێت "له سێ هه‌فته‌ی یه‌که‌می". خانه‌ی لاسکدار‌ی پێگه‌یشتوو له مرۆڤ و گیانله‌وه‌ران هه‌یه دوای له‌دایک بوون وه ده‌مێنه‌وه به چاڵاکی له جه‌سته هه‌تاکو هه‌تایی. خانه‌ی لاسکدار‌ی پێگه‌یشتوو ده‌توانێت ببێت به چه‌ند خانه‌یه‌کی تایبه‌تی دیاری کراو "هه‌موو خانه‌یه‌ک نا". هه‌ندێکیان وه‌ک سیسته‌مێکی جاککه‌ره‌وه کارده‌که‌ن و ده‌توانن جێگه‌ی خانه‌ی تێکچوو بگرنه‌وه وه‌ک خوێن و ئێسک و هه‌ندێک جۆری ده‌مار. خانه‌ی لاسکدار له‌کوێ دێت، سه‌رجاوه‌که‌ی له کوێیه؟ |
پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©