بۆچی خواردنی نانی به‌یانیان زۆر گرنگه؟
بۆچی نانی به‌یانیان گرنگترین ژه‌مه‌خواردنی ڕۆژه؟
ژه‌مه‌خواردنێکی ته‌ندروستی به‌یانیان وه‌ک سووته‌مه‌نی (به‌نزین) وایه بۆ
مرۆڤ!، شه‌کری ناو خوێن پڕده‌کاته‌وه، وزه‌ی ته‌واو ده‌دات بۆ له‌ش بۆ ده‌ستپێکردن
به ڕۆژێکی نوێ. سه‌رباری ئه‌مانه ژه‌مه نانی به‌یانیان یارمه‌تی گه‌شه‌ی له‌ش
ده‌دات، لێکۆڵینه‌وه‌کان ئه‌مه‌یان نیشانداوه که ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی نانی به‌یانیان
ده‌خۆن- به‌تایبه‌تی ژه‌مه نانێکی ته‌ندروست زۆر له بارن بۆ؛
زیاتر به‌کارهێنانی ڤیتامین و مادده کانزایه‌کان وه که‌متر به‌کارهێنانی چه‌وری و کۆلیستڕۆڵ له
ماوه‌ی ڕۆژدا.
ته‌رکیزێکی باشتر و باشتر مێشکیان کاربکات له به‌یانی. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر
پڕکردنه‌وه‌ی خوێنه به سه‌رچاوه‌ی شه‌کری کلوکۆزی پێویست بۆ مێشک. چونکه مێشک
له‌توانی هه‌یه ته‌نها گلۆکۆز به‌کاربهێنێت.
پارێزگاری کردن له‌سه‌ر کێش. لێکۆڵینه‌وه‌کان ئه‌مه‌یان ده‌رخست که
خواردنی نانی به‌یانیان هه‌ست کردن به برسیه‌تی که‌م ده‌کاته‌وه له ته‌واوی
ڕۆژدا.
زیاتر به‌هێز و گورج و چاڵاک ده‌بیت. ئه‌و که‌سانه‌ی که نانی به‌یانیان ده‌خۆن
وزیه‌کی زۆر به‌ده‌ست ده‌هێن و چاڵاکتر کارده‌که‌ن له ته‌واوی ڕۆژدا.
دابه‌زاندنی ڕیژه‌ی کۆلیستڕۆڵ، که مه‌ترسی نه‌خۆشی دڵی که‌م ده‌کاته‌وه.
لێکۆڵینه‌وه‌کان ئه‌مه‌یان سه‌لماندوه که ئه‌و که‌سانه‌ی نانی به‌یانیان ده‌خۆن
که‌متر سه‌رچاوه‌ی خۆراکی کۆلیستڕۆڵی به‌کارده‌هێنن وه‌ک له‌و که‌سانه‌ی که نانی
به‌یانیان ناخۆن.
هه‌رچه‌نده خواردنی نانی به‌یانیان بۆ هه‌موو که‌سێک له هه‌رچ ته‌مه‌نێک
بێت گرنگه، به‌ڵام نانی به‌یانیان زۆر زۆر گرنگه بۆ منداڵ و هه‌رزه‌کاران. به
گوێره‌ی ئه‌نجومه‌نی خۆراکی ئه‌مریکی، ئه‌و منداڵانه‌ی که نانی به‌یانیان ده‌خۆن
زۆرتر له‌بارن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رکیز و بیرێکی باش و لێهاتووی له شیکارکردنی کێشه‌کان
و هاوڕێکی و گونجانی له نێوان ده‌ست و پلیان له کارکردنیان هه‌بێت. هه‌روه‌ها زۆر ژیر و چووست و چاڵاک ده‌بن
و که‌متریش هۆسه و هه‌ڵا دروست ده‌که‌ن له قوتابخانه.
ژه‌مه نانی به‌یانیه‌کی ته‌ندروست ده‌بێت خۆراکی هه‌مه جۆر له خۆبگرێت،
بۆ هه‌ڵبژاردنی ژه‌مه نانی به‌یانیه‌کی ته‌ندروست به‌لایه‌نی که‌م یه‌کێک له سه‌رچاوانه‌ی
خواره‌وه پێویسته له ژه‌مه خواردنه‌که هه‌بێت؛
سه‌روز و میوه یاخود شه‌ربه‌تی سه‌وزه و میوه 100% ته‌واو.
دانه‌وێڵه و به‌رهه‌مه‌کانی. وه‌ک سه‌مون،
نان ، کێک..هتد.
به‌رهه‌می شیری. وه‌ک ماست، قه‌یماغ، په‌نیر..هتد.
پڕۆتین.
وه‌ک هێلکه‌ی کوڵاو، که‌ره‌ی ڕۆنی باوی، ئه‌گه‌ر کرا پارچه‌ی باریکی له گۆشتی
ئاژه‌ڵ یاخود مریشک، ماسی..