منداڵی ناو شووشه- یاخود پیتاندنی هێلکه له ده‌ره‌وه‌ی منداڵدان
بریتییه له پڕۆسه‌یه‌ک که تیایدا هێلکه‌ی ئافره‌ت ده‌پیتێندرێت به هۆی
تۆوی پیاو له ده‌ره‌وه‌ی منداڵدانی ئافره‌ت. منداڵی ناو شووشه به گه‌وره‌ترین
ڕێگای چاره‌سه‌ری نه‌زۆکی داده‌ندرێت کاتێک ڕێگاکانی تر بۆ یارمه‌تیدانی زۆربوون
شکست دێنێت. پڕۆسه‌که بریتیه له کۆنتڕۆڵ کردنی هۆڕمۆنی پڕۆسه‌ی ده‌رچوونی
هێلکۆکه، ئه‌و کات هێلکه ده‌رده‌هێندرێت له هێلکه‌دانی ئافره‌ت پاشان ده‌پیتێندرێت به تۆوی پیاو له
ناو ناوه‌ندێکی شله‌یی. پاشان هێلکه‌ی پیتراو ده‌گوازردرێته‌وه بۆ ناو منداڵدانی
ئافره‌ته‌که به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی دووگیانیه‌کی سه‌رکه‌وتوو. یه‌که‌مین
منداڵ به‌م ڕێگه‌یه له دایک بوو له ساڵی 1978 بوو.
له سه‌ره‌تایی په‌رێپێدانی ڕێگای منداڵی ناو شووشه، مه‌به‌ست بوو بۆ زاڵ
بوون به‌سه‌ر نه‌زۆکی که له‌ئه‌نجامی کێشه‌ی بۆڕی هێلکه‌دانه‌وه دروست ده‌بوو، به‌ڵام ده‌رکه‌وت که ئه‌م ڕێگایه سه‌رکه‌وتوو
بۆ گه‌لێک له باری نه‌زۆکی تریش.
بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی منداڵی ناو شووشه سه‌رکه‌وتوو بێت، پێویستی به هێلکه‌یه‌کی
ته‌ندروست و تۆویه‌ک که بتوانێت هێلکه بپیتێنێت هه‌روه‌ها منداڵدانێک که
دووگیانی له‌خۆ ده‌گرێت. له‌به‌ر به‌رزی به‌ها و نرخی پڕۆسه‌ی منداڵی ناو شووشه
بۆیه ته‌نها ئه‌و کاته په‌نا ده‌بردرێته به‌ری ئه‌گه‌ر ڕێگا که‌م نرخه‌کانی تر
بۆ چاره‌سه‌ری سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون.
ئه‌مه مانای وایه که ئه‌م ڕێگایه ده‌توندرێت به‌کاربهێندرێت بۆ ئافره‌تێک
ئه‌گه‌رچی ماوه‌ی نائومێدی تێپه‌ڕکردبێت، به‌مه‌رجێک جووته‌کێکی تر هه‌بن هێلکۆکه
و تۆوی خۆیان ببه‌خشن.
هه‌رچه‌نده
ئه‌م ڕێگایه ئاسان نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش ڕێژه‌ی سه‌رکه‌وتووی که‌مه، ڕێژه‌ی بوون به دووگیان بریته‌یه له 37%، هه‌روه‌ها
ڕێژه‌ی له دایک بوونی منداڵی زیندووش بریتیه له 27%.