مێژووی نه‌خۆشی ئایدز له ساڵی 1981 تاکو ئێستا ئایدز زیاتر له 25 ملیۆن که‌سی کوشتووه . که نزیکه‌ی نیوه‌ی ژماره‌ی کوژراوانی شه‌ڕی جیهانی دووه‌مه، له کاتی ئێستا نزیکه‌ی 33 ملیۆن که‌س له جیهان تووشبووی ئایدزه. له مه‌یمون بۆ مرۆڤ له ساڵانی نێوان 1884 بۆ 1924، له رۆژئاوای ناوه‌ڕاستی ئه‌فریقیا راوچیان راوی مه‌یمونی چیمپانزیان ده‌کرد. وا بڕوایه که هه‌ندێک له خوێنی مه‌یمونه‌کان چووه‌ته ناو جه‌سته‌ی راوچیه‌کان " له رێگای برین". خوێنی مه‌یمونه‌کان ڤایرۆسێکی تێدابووه که بێ زیان بووه بۆ مه‌یموون به‌ڵام بکوژه بۆ مرۆڤ ئه‌ویش بریتی بووه له ڤایرۆسی ئیچ ئای ڤی "ڤایرۆسی به‌رگری مرۆڤ" ڤایرۆسی نه‌خۆشی ئایدز. یه‌که‌مین باری ده‌ستنیشانکردنی نه‌خۆشی ئایدز – 1981 له مانگی شه‌شی ساڵی 1981، سه‌نته‌ری کۆنتڕۆڵ کردن نه‌خۆشی "سی دی سی" ئه‌مریکی، راپۆڕتێکی بڵاوکرده‌وه له لۆس ئه‌نجلێس له‌سه‌ر 5 پیاوی هاوڕه‌گه‌زبازی گه‌نج که تووشی جۆرێکی که‌ڕوویی هه‌وکردنی سیه‌کان ببوون، ئه‌م جۆره هه‌وکردنه به‌نزیه‌که‌ی هه‌رگیز نه‌بیندرابوو له که‌سێک که سیسته‌می به‌رگری سه‌لامه‌تی هه‌بووبێت. له چواری مانگی حه‌وتی هه‌مان ساڵ "1981"، سه‌نته‌ری کۆنتڕۆڵ کردنی نه‌خۆشی "سی دی سی" ئه‌مریکی، راپۆرتێكی تری بڵاکرده‌وه که جۆره شێره‌په‌نجه‌یه‌کی زۆر ده‌گمه‌نی پێست پیاوێکی گه‌نج ده‌کوژێت! که پێشتر که‌سه‌که سه‌لامه‌ت بووه. دوای چه‌ند مانگێکی سه‌نته‌ری کۆنتڕۆڵ کردنی نه‌خۆشی "سی دی سی" ئه‌مریکی، نه‌خۆشیه‌که‌ی ناوزه‌ندکرد به ئایدز. ئایدز باوه له‌نێو که‌سانی نه‌خۆشی هیمۆفیلیا، چونکه نه‌خۆشیه‌که به خوێن ده‌گوازرێته‌وه. ئایدز جگه له گواستنه‌وه‌ی به رێگای خوێن به رێگای جووتبوونی جنسیش ده‌گوازرێته‌وه، هه‌روه‌ها له دایک بۆ منداڵێش ده‌گوازرێته‌وه. |

پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©