حه‌بی دیکسۆن و قه‌ڵه‌وی!! تکایه بیخوێنه‌وه!! چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر (له ساڵانی نه‌وه‌ته‌کان) له کوردستان قه‌ڵه‌وی مۆدێل بوو!، بۆیه به‌کارهێنانی
حه‌بی دیکسۆن زۆر بڵاو بوو بۆ مه‌به‌ستی قه‌ڵه‌وبوون به تایبه‌تی له ئافره‌تان،
ئه‌م حه‌به باوه‌ڕناکه‌ین هیچ پزیشکێکی بینوسێت بۆ نه‌خۆش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌ڵام
به‌داخه‌وه هه‌ندێک که‌سی ناشاره‌زا و ناپسپۆڕ له‌بواری پزیشکی تاکو ئێستا له
کوردستان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ڕێگه‌دان به به‌کارهێنانی ئه‌م حه‌به، له ڕاستیدا
ئه‌م حه‌به هی قه‌ڵه‌وبوون نیه، ئه‌م حه‌به بۆ بار و نه‌خۆشی تایبه‌ت به‌کارده‌هێندرێت
و گه‌لێک له لایه‌نی خراپی هه‌یه، یه‌کێک له لایه‌نه خراپه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه
ده‌بێته هۆی کۆبوونه‌وه‌ی شله و گۆڕان له دابه‌شبوونی چه‌وری خه‌زنکراوی له‌ش
" چه‌وری له‌ش زیاتر کۆده‌بێته‌وه له ده‌م و چاو و که‌مه‌ره و پشت"
ئه‌م لایه‌نه خراپه‌ی حه‌به‌که بووه‌ته هۆی به‌کارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه. ئێمه
گله‌یی له هه‌ردوو لایه‌ن ده‌که‌یه‌ن، ئه‌و که‌سه‌ی (که خۆی به شاره‌زا ده‌زانێت
له‌بواری پزیشکی و ناشاره‌زاشه!) که ئه‌م ده‌رمانه به نه‌زانی ده‌دات به خه‌ڵکی،
هه‌روه‌ها ئه‌و خه‌ڵکه‌ی به‌بێ ڕاوێژی پزیشکی ئه‌م ده‌رمانه و چه‌ندان ده‌رمانی
تر به‌کارده‌هێنن که زیانی خراپیان هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی له‌ش. به هه‌ر حاڵ
لێردا به درێژی باس له‌م حه‌به (دیکسۆن) ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن مه‌ترسیه‌کانی
چین. دێکسامێثاسۆن (له ناو خه‌ڵکی به دیکسۆن یاخود دیکادرۆن
باوه) چییه؟ بریتیه له پۆلێک له جۆره ده‌رمانێک که پێیان ده‌وترێت ستیرۆیده‌کان.
دیکسامێثاسۆن ده‌بێته هۆی ڕێگه‌گرتن له له‌ش له ده‌ردانی مادده که به‌رپرسیارن
له دروست کردنی هه‌وکردن له له‌ش "إلتهابات". ئه‌م ده‌رمانه به‌کارده‌هێندرێت
بۆ چاره‌سه‌رکردنی گه‌لێلێک له بار و نه‌خۆشی له‌ش وه‌ک ناته‌واوی هه‌ستیاری
"حساسیة" و باره‌کانی پێستی و هه‌وکردنی جومگه‌کان و نه‌خۆشی صه‌ده‌فی و
کێشه‌ی هه‌ناسه‌دان و چه‌ندین باری تر. چی پێویسته هه‌موو که‌سێک بیزانێت له‌باره‌ی ئه‌م ده‌رمانه؟ ته‌نها پزیشکی پسپۆڕ له بواری تایبه‌ت بۆی هه‌یه ئه‌م ده‌رمانه بنووسێت
بۆ نه‌خۆشی تایبه‌ت و پێویست، نه‌ک که‌سێکی ناو کۆڵان عیاده‌یه‌کی داناوه به‌بێ
بنچینه. هه‌رکه‌سێک که هه‌ستیاری هه‌بێت بۆ ئه‌م ده‌رمانه یاخود نه‌خۆشی که‌ڕووی
هه‌بێت له‌له‌ش، نابێت ئه‌م ده‌رمانه به‌کاربهێنێت ئه‌گه‌ر چی به‌دروستیش بۆی
نووسرابێت. پێش به‌کارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه ده‌بێت تۆ به پزیشک بڵێیت له‌باره‌ی هه‌موو
بار و نه‌خۆشیانه‌ی که هه‌ته، بۆ نموونه زامی پپسینی "قرحة معدة"
..هتد. ئه‌م ده‌رمانه و هه‌موو ده‌رمانه‌کانی سه‌ر به ستیڕۆیده‌کان، ده‌بنه هۆی
لاوازکردنی سیسته‌می به‌رگری له‌له‌ش به‌مه‌ش له‌ش به ئاسانی تووشی نه‌خۆشییه د‌رمیه‌کان
ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌رمانه بنووسرێت له‌لایه‌ن پزیشک بۆ نه‌خۆشێک به دروست،
ئه‌و کات که‌سه‌که له کاتی به‌کارهێنانی ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌بێت خۆی بپارێزێت له
نه‌خۆش که‌وت و هه‌روه‌ها خۆی دووربگرێت له‌و که‌سانه‌ی که نه‌خۆشن "نه‌خۆشیه‌که‌یان
ده‌گوازرێته‌وه". هه‌روه‌ها نابێت له‌ناکاو وازبهێندرێت له به‌کارهێنانی ئه‌م
ده‌رمانه، ده‌بێت ڕاوێژی پزیشک بکرێت. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئه‌م بار و نه‌خۆشیانه‌ی
خواره‌وه هه‌بوو ده‌بێت باس بکرێت له‌گه‌ڵ پزیشک له کاتی وه‌رگرتنی ئه‌م ده‌رمانه؛ نه‌خۆشی جگه‌ر نه‌خۆشی گورچیله ناته‌واوی له ڕژێنی ده‌ره‌قی نه‌خۆشی شه‌کره ئه‌گه‌ر پێشتر که‌سه‌که تووشی مه‌لاریا بووبێت. سیل صوفان ناته‌واوی له ماسولکه‌کان ئاوی سپی و ئاوی ڕه‌شی چاو نه‌خۆشی دڵی به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن. ئه‌م ده‌رمانه له‌وانه‌یه زیانبه‌خه‌شبێت بۆ بۆ کۆرپه‌له له زگی
دووگیان. هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌رمانه ده‌توانێت بگوازرێته‌وه بۆ ساوا له کاتی
شیردانی مه‌مکی دایک به‌مه‌ش له‌وانیه زیان ببه‌خشێت به‌ساوایه‌که. لایه‌نه خراپه‌کانی دێکسامێثاسۆن (دیکسۆن یاخود )؛ کێشه‌ی بینین و چاو ئه‌ستووربوون و زیادبوونی کێش به خێرایی – ئه‌و لایه‌نه خراپه‌ی که خه‌ڵکی
ئه‌م ده‌رمانه‌ی بۆ ده‌خۆن نه‌خۆشی دڵی هه‌وکردنی په‌نکریاس زامی گه‌ده – قرحه معدة به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن زیپکه و گۆڕانی پێستی گێژبوون و بێ هێزبوونی ماسوولکه‌کان زیاد ئاره‌قه‌کردن گۆڕانکاری له شێوه‌ی دابه‌شبوونی چه‌وری له‌ش (زیاتر کۆده‌بنه‌وه له ده‌م و چاو و قاچه‌کان و مل و مه‌مک و که‌مه‌ره). |
پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©