چه‌ند ڕاستیه‌ک له‌باره‌ی گۆشتی سوور "گۆشتی گیانله‌وه‌ر" له نێوان سوود و مه‌ترسیه‌کانی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ئایا خواردنی گۆشتی سوور ده‌بێته هۆی زیادکردنی مه‌ترسی مردن به هۆی نه‌خۆشی دڵ یاخود شێره‌په‌نجه؟ ئه‌مانه چه‌ند پرسیارێکن ئێستا زۆر جێگای باس و گرنگی دانن. لێره چه‌ند شاره‌زایه‌ک وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێک ده‌دنه‌وه له‌باره‌ی خواردنی گۆشتی سوور "گۆشتی گیانله‌به‌ر". پرسیاری یه‌که‌م؛ ئایا خواردنی گۆشتی سوور ده‌بێته هۆی زیاد کردنی مه‌ترسی مردن به هۆی نه‌خۆشی دڵ یاخود شێره‌په‌نجه؟ وه‌ڵام/ سه‌باره‌ت به نه‌خۆشی دڵ، وه‌ڵامی پرسیاره‌که زۆر ڕوونه، هه‌ندێک گۆشتی سوور ده‌بنه هۆی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی کۆلیستڕۆڵی خوێن، به‌رزی ئاستی کۆلیستڕۆڵی جۆری خراپ له خوێنیش ده‌بێته هۆی زیادکردنی مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشی دڵ. به‌ڵام که وه‌ڵامی پرسیاره‌که دێته سه‌ر شێره‌په‌نجه، وه‌ڵامه‌که زۆر ڕوون نیه. زۆرێک له لێکۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێن ده‌بێته هۆی زیادکردنی مه‌ترسی شێره‌په‌نجه به‌تایبه‌تی شێره‌په‌نجه‌ی کۆلۆن. له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به‌م دواییانه له ئه‌مریکا له لایه‌ن په‌یمانگای نه‌ته‌وه‌ی بۆ ته‌ندروستی که زیاتر له نیو ملیۆن ئه‌مریکی به‌ساڵاچووی له خۆ گرتبوو، ئه‌نجامه‌کی بریتی بوو له‌وه‌ی؛ ئه‌و که‌سانه‌ی گۆشتی سووری ته‌واو و گۆشتی ئاماده‌کراویان "قوتوو" خواردبوو بۆ ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵ، زیاتر له‌باربوون بۆ مردن به زوویی به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی بڕێکی که‌م له گۆشتی سووریا‌ن خواردبوو. ئه‌و که‌سانه‌ی که ڕۆژانه 115 گرام له گۆشتی سووریا‌ن خواردبوو زیاتر له باربوون بۆ مردن به نه‌خۆشی دڵ و شێره‌په‌نجه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌متر گۆشتیان خواردبوو. زۆرێک له لێکۆڵینه‌وه‌کان هه‌مان ده‌رئه‌نجامی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یان هه‌بووه. پرسیاری دووه‌م؛ ئه‌گه‌ر خواردنی گۆشتی سوور ببیته هۆی زیادکردنی مه‌ترسی تووشبوون به شێره‌په‌نجه، باشه هۆکاره‌که چیه؟! وه‌ڵام/ هۆکارکه‌ی تاکو ئێستا ڕوون نیه، به‌ڵام لێکۆڵه‌ره‌وان له لێكۆڵینه‌وه‌کانیان هه‌ندێک ده‌رئه‌نجامیان هه‌بووه؛ گۆشتی سوور چه‌وری تێرکراوه‌ی تێدایه که هۆکاری په‌یوه‌ندیداره به دروست بوونی شێره‌پنجه و نه‌خۆشی دڵ، هه‌روه‌ها دوای کوڵاندنی "ئاماده‌کرنی" گۆشت هه‌ندێک مادده‌ی دروستکه‌ری شێره‌په‌نجه دروست ده‌بن، هه‌روه‌ها گۆشتی سوور جۆرێک له ئاسنی تێدایه که له‌وانه‌یه پێکهاته پێکبهێنێت و خانه تێک بدات که ده‌بێته هۆی دروست بوونی شێره‌په‌نجه. پرسیاری سێیه‌م؛ ئایا خواردنی گۆشتی سوور سوودی خۆراکی هه‌یه؟ وه‌ڵام/ گۆشتی سوور ده‌وڵه‌مه‌نده له ئاسن، جگه له‌مه‌ش گۆشتی سوور به سه‌رچاوه‌یه‌کی باشی ڤیتامین بی12 داده‌ندرێت که یارمه‌تی ترشی ناوه‌کی ناو خانه‌کان و خڕۆکه سووره‌کان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له ئاستێکی ته‌ندروست دابن. هه‌روه‌ها گۆستی سوور کانزای زینکی تێدایه که سوودمه‌نده بۆ چاک کردنی سیسته‌می به‌رگری له له‌ش. گۆشتی سوور به‌سه‌رچاوه‌یه‌کی باشی پڕۆتین داده‌ندرێت، که سوودمه‌نده بۆ بینادنانی ئێسک و مه‌سولکه. پرسیاری چواره‌م؛ ڕۆژانه چه‌نده گۆشتی سوور پێویسته بیخۆم؟ وه‌ڵام/ بیر و ڕای جیاواز هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م پرسیاره. له‌سه‌ر چه‌ند هۆکارێک به‌نده، ئایا تۆ بڕی ئه‌و وزه‌یه‌ی که وه‌ری ده‌گریت هه‌موو به‌کارده‌به‌یت؟ ئایا گۆستی سوور زیاتر له سه‌وزه و میوه و دانه‌وێڵه ده‌خۆیت؟ له ڕاستیدا خه‌ڵکی پێویست ناکات ده‌ست هه‌ڵبگرن له خواردنی گۆشتی سوور، به‌ڵام پێویسته بزانن چۆن هه‌ڵبژاردنێکی باش له سه‌رچاوه‌ی پرۆتین بۆ خواردن ده‌ستنیشان بکه‌ن. به گشتی ڕۆژانه 140 بۆ 180 گرام له پرۆتین له سه‌رچاوه‌ی جیاواز وه‌ک گۆشتی سوور و گۆشتی ماسی و بقولیات و گوێز..هتد پێویسته. به گوێره په‌یمانگای ئه‌مریکی بۆ لێکۆڵینه‌وه له شێره‌په‌نجه به‌باش ده‌زانێت که له هه‌فته‌یه‌ک زیاتر له 500 گرام له گۆستی سووری کوڵاو نه‌خۆردرێت، هه‌روه‌ها به‌باش ده‌زانێت خۆ به دوور بگیردێت له گۆشتی ئاماده‌کراو "قوتوو" و باسترمه و گۆشتی مه‌غزی به‌رازی وشکراو و سوێرکراو. پرسیاری پێنجه‌م؛ زۆر جار باس له گۆشتی سووری قاش "له‌ت" باریک ده‌کرێت، ئایا گۆشتی سووری قاش باریک چیه؟ وه‌ڵام/ گۆشتی سوور ده‌تواندرێت قاش قاش ببڕدرێت به کێشی 85 گرام. به‌م شێوه‌یه ده‌تواندرێت بڕی گۆشتی خوراو که‌م بکرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ڕۆژێک ویستت له‌فه‌یه‌کی هه‌رمبرگه‌ر بخۆیت پێویسته قاشێکی گۆشتی سووری تێدابێت به کێشی 85 گرام. پرسیاری شه‌شه‌م؛ ئایا خواردنی گۆشتی سوورکراوه "سوورکرنه‌وه به‌بێ ڕوون" "مه‌شوی" ده‌بێته هۆی زیاد کردنی مه‌ترسی شێره‌په‌نجه؟ وه‌ڵام/ ئاماده‌کرن له پله‌ی گه‌رمی به‌رزی هه‌ر خۆراکێکی وه‌ک گۆشتی سوور و گۆشتی باڵنده و ماسی، ده‌بێته هۆی دروست کردنی هه‌ندێک پێکهاته له خۆراکه‌که که ده‌بێته هۆی زیاد کردنی مه‌ترسی شێره‌په‌نجه. |

پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©