زیاد بوونی کێش له ماوه‌ی دووگیانی زیادبوونی
کێش له ماوه‌ی دووگیانی به خواردنی خۆراکی ته‌ندروست و هاوسه‌نگ نیشانه‌یه‌کی
باشه له نیشاندان که کۆرپه‌له‌که‌ت له بارێکی باش دایه له وه‌رگرتنی خۆراکی
پێویست بۆ گه‌شه‌یه‌کی ته‌ندروست. پێویست ناکات
له جیاتی دوو که‌س نان بخۆیت له کاتی دووگیانی، ڕاسته تۆ پێویستت به گه‌رمۆکی
(وزه) زیاتر هه‌یه له خۆراکی ده‌وڵه‌مه‌ند له نرخی خۆراکی بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی
گه‌شه‌یه‌کی ته‌ندروستی کۆرپه‌له‌که‌ت بده‌یت. به گشتی هه‌ر دووگیانێك پێویستی به
100 بۆ 300 گه‌رمۆکی زیاد هه‌یه له ماوه‌ی دووگیانی به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پێش
دووگیان بوون. به‌ڵام ئه‌مه‌ش جێگیر نیه، پێویسته سه‌ردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت
بۆ ده‌ستنیشانکردنی ته‌واو و گونجاو. ئافره‌تێکی
کێش مامناوه‌ندی پێش به دووگیان بوون، به‌نزیکه‌ی 11 بۆ 15 کیلۆگڕام زیاد ده‌کات
له کاتی دووگیان بوون. ئافره‌تانی کێش که‌م پێش به دووگیان بوون، به نزیکه‌ی
12.5 بۆ 21 کیلۆگڕام زیاد ده‌که‌ن له کاتی دووگیان بوون. به‌ڵام ئافره‌تێکی
کێش زیاد پێش به دووگیان بوون، به نزیکه‌ی 7 بۆ 12 کیلۆگڕام زیاد ده‌کات له
کاتی دووگیان بوون. به‌گشتی
پێویسته تۆ له سێ مانگی یه‌که‌می دووگیانی 1 بۆ 1.8 کیلۆگرام زیاد بکه‌یت له
کێشت، هه‌روه‌ها بۆ هه‌ر هه‌فته‌یه‌ک دوای سێ مانگی یه‌که‌م پێویسته 1 پاوه‌ند
واته به‌نزیکه‌ی نیو کیلۆگرام زیاد بکه‌یت له کێشت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕوا وایه
جمکه‌ت هه‌یه ئه‌وا ده‌بێت به نزیکه‌یی 15 بۆ 20 کیلۆگڕام زیاد بکه‌یت له کاتی
دووگیانی. سه‌رچاوه‌ی
زیاد بوونی کێش له کاتی دووگیانی بریتیه
له؛ (کۆرپه‌له 3.5 کیلۆگڕام)، (وێڵاش 1 بۆ 1.3 کیلۆگڕام)، (گه‌وره‌بوونی شانه‌ی
مه‌مک 1 بۆ 1.3 کیلۆگڕام)، (سه‌رچاوه‌ی خوێن 1.8 کیلۆگڕام)، (چه‌وری خه‌زنکراو 2.2
بۆ 4 کیلۆگڕام)، (گه‌وره‌بوونی منداڵدان 1 بۆ 2.2 کیلۆگڕام). دوای دووگیانی زۆری
ئه‌م زیادی کێشانه نامێنن. به‌ڵام بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی باری له‌ش بۆ باری پێش به
دووگیان بوون، 2 - 4 مانگ پێویسته، هه‌روه‌ها
دابه‌زاندنی کێش دوای دووگیانی نه‌ک ته‌نها شتێکی ئه‌سته‌م نیه به‌ڵکو گرانیش نیه،
به‌ڵام پێویستی به وه‌رزش و ڕێکخستنی خۆراک و ئارامی هه‌یه.. به هیچ شێوه‌یه‌ک
ڕێگه پێندراوه کێش داببه‌زێندرێت له کاتی دووگیانی – بڤه‌یه. هه‌ردووکتان (تۆ
له‌گه‌ڵ کۆرپه‌له) پێویستان به خۆراکی ته‌واو هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له بارێکی ته‌ندروست
دابن. ئه‌گه‌ر تۆ
کێشێکی زۆرترت زیاد کرد له کاتی دووگیانی (زیاتر له‌وه‌ی بابه‌ش زاندراوه) له
سه‌ره‌تایی دووگیانی، هه‌رگیز هه‌وڵمه‌ده بۆ دابه‌زاندرنی کێش له کاتی دووگیانی.
دڵنیا به له خواردنی خۆراکی هه‌مه‌جۆر بۆ وه‌رگرتنی نرخی خۆراکی پێویست بۆ خۆت و
کۆرپه‌له‌که‌ت، به‌ڵام لێره چه‌ند ئامۆژگاریه‌ک ده‌خه‌یه‌نه ڕوو بۆ هێواش کردنی
زیادبوونی کێش؛ چه‌وری که‌م
بکه‌وه له خۆراک. شیرنه‌مه‌نی
و خواردنه‌وه‌ی شه‌کری که‌م بکه‌وه. خوێ زیاد مه‌که
بۆ خۆراک له‌کاتی چێشت لێنان. وه‌رزش بکه؛ به‌گشتی مه‌له‌کردن
و ڕۆیشتن به پێیان به سه‌لامترین جۆری وه‌رزش داندراوه بۆ ئافره‌تی دووگیان، به‌ڵام
پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به وه‌رزشکردن بکرێت پێویسته سه‌ردانی پزیشکی پسپۆر بکرێت بۆ
دڵنیا بوون له سه‌لامه‌تی و گونجاوی. |
پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©