بگه‌ڕێ له‌ سایتی پزیشک بۆ هه‌موان

          

v   بابه‌تی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مڕۆ

ددانم ژان ده‌کات!!!

چی بکه‌م؟!

کلۆربوونی ددان یه‌کێک له‌ هۆکاره‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی ژانکردنی ددان "ئازاری ددان". ئه‌و به‌کتریایانه‌ی که‌ له‌ ناو ده‌مدا هه‌ن، ده‌ژین له‌سه‌ر ئه‌و شه‌کر و نیشاستانه‌ی له‌ ناو ئه‌و خواردنانه‌ هه‌ن که‌ تۆ ده‌یانخۆیت. ئه‌م به‌کتریایانه‌ هه‌ڵده‌سێن به‌ دروست کردنی مادده‌ی ترشی که‌ ده‌نوسێت به‌ رووی ددانه‌کانته‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆی کلۆربوون.

یه‌که‌مین نیشانه‌ی کلۆربوون بریتیه‌ له‌ ئازار له‌ کاتی خواردنی شتێكی شیرین یاخود گه‌رم یاخود سارد. ئازاری ددان مانای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ پێویستت به‌ پزیشکه‌ "پاره‌ی که‌وتووتێ!"

کلۆربوونی ددان چیه‌؟

لێره‌ چه‌ند ئامۆژگاریه‌ک ده‌خه‌ینه‌روو بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئازاره‌که‌ تاکو ده‌گه‌یت به‌ پزیشک؛

ددانه‌کانت بشۆ "غه‌رغه‌ره‌ بکه‌" به‌ ئاوی گه‌رم " به‌ڵام زۆر گه‌رم نا!

به‌هۆی داوی خاوێن کردنه‌وه‌ی ددانه‌وه‌ هه‌رچی ته‌نۆلکه‌ی خۆراکه‌ ده‌ربهێنه‌ له‌ نێو ددانه‌کانت "ئه‌گه‌ر هه‌یه‌"

ئازار شکێنێك "مسکن" وه‌ربگره‌ بۆ که‌م کردنه‌وی ئازاره‌که‌ "پاراستامۆل"

"پاکژکه‌ره‌وه‌ی ددان" یاخود خۆت له‌ ماڵه‌وه‌ خوێ له‌گه‌ڵ ئاو تێکه‌ڵ بکه‌ و ده‌مت پێبشۆ "غه‌رغه‌ر بکه‌".

 

پێویسته‌ به‌ زووترین کات سه‌ردانی پزیشکی ددان بکرێت ئه‌گه‌ر؛

ئازاره‌که‌ به‌رده‌وام بوو بۆماوه‌ی ڕۆژێک یاخود زیاتر.

گه‌رمی له‌شت به‌رزبۆوه‌ "تات هاتێ".

کێشه‌ت هه‌بوو له‌ قووتدان یاخود هه‌ناسه‌ دان.

     

      

ڕێبه‌ری ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی کوردستان

پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com  مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2009©

Make a Free Website with Yola.