دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو (به‌توێکڵه‌وه) یاخود دانه‌وێڵه به
که‌په‌که‌وه چی یه؟ سووده‌کانی چین؟
دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو بریتییه له دانه‌وێڵه به توێكڵ و ناوک و تۆوه "ته‌واوی ده‌نکه دانه‌وێڵه"،
به پێچه‌وانه‌ی دانه‌وێڵه‌ی پاڵێوراو و سادده کراو که ته‌نها ناوکه "به‌شه
گۆشته‌که‌ی". دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو له کۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان "له کورده‌واری"
پێی ده‌وترێت دانه‌وه‌ێڵه به که‌په‌که‌وه "بۆ نموونه ئاردی بۆر نه‌ک
سفر".
توێکڵی دانه‌وێڵه "به‌رگی ده‌روه‌ی" ده‌وڵه‌مه‌نده له ڕیشاڵ
(که زۆر گرنگه بۆ ته‌ندروستی) و ڤیتامین دی و کانزا.
ناوی دانه‌وێڵه "به‌شه گۆشته‌که‌ی" ده‌وڵه‌مه‌نده له
کاربۆهایدرات، پڕۆتین (به گشتی ئێمه ته‌نها ئه‌م به‌شه ده‌خۆین).
تۆوی دانه‌وێڵه ده‌وڵه‌مه‌نده له ڤیتامین ئی و ڤیتامین بی مادده‌ی دژه
ئۆکسێنه‌ر.
خۆراکێک به دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو داده‌ندرێت ئه‌گه‌ر هه‌رسێ ئه‌م به‌شانه‌ی
سه‌ره‌وه‌ی له خۆ گرتبێت. دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو چه‌ندین سه‌چاوه‌ی خۆراکی به‌سوود
بۆ ته‌ندروستی له‌خۆ ده‌گرێت، بۆ یه به چاک ده‌زاندرێت خۆراکی دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو
بخورێت نه‌ک دانه‌وێڵه‌ی سادده‌کراو. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه خۆراکی سه‌رکه‌ین که له‌ش
ده‌توانی به‌ده‌ستی بهێنێت له‌کاتی خواردنی دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو؛
کاربۆهیادرات، هه‌موو جۆره دانه‌وێڵه‌یه‌ک ده‌کرێت ئه‌م سه‌رچاوه خۆراکیه‌ی
تێدابێت، کابرۆهیادرات ڕۆژانه پێویسته بۆ له‌ش بۆ به‌خشینی وزه بۆ له‌ش بۆ
کردنی چاڵاکیه‌کانی.
فایبه‌ر، ئه‌م سه‌رچاوه خۆراکیه زۆر گرنگه له‌ش له‌چه‌ندین جۆری نه‌خۆشی
ده‌پارێزێت وه‌ک شێره‌په‌نجه‌ی گه‌ده و ڕیخۆڵه..هتد.
ڕێژه‌ی که‌م له چه‌وه‌ری و کۆلیستڕۆڵ، ئه‌مه‌ش سوودێکی تره له‌ش ده‌پارێزێت
له زیاد وه‌رگرتن و کۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری.
ڤیتامینه‌کان وه‌ک له‌سه‌ره‌وه باس کراوه.
کانزا‌کان.
دژه ئۆکسێنه‌ر.
نیشاسته.
جۆره‌کانی دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو
گه‌لێک جۆری دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆ نموونه؛ گه‌نمی ته‌واو، برنجی
کیوه‌ی، جۆو، گه‌نمه‌شامی..هتد.
سووده‌کانی دانه‌وه‌ێله‌ی
ته‌واو له‌سه‌ر ته‌ندروستی له‌ش
که‌م کردنه‌وه‌ی مه‌ترسی ڕوودانی شێره‌په‌نجه له سیسته‌می هه‌رس
که‌م کردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی پووکی ددان
که‌م کردنه‌وه‌ی مه‌ترسی ڕوودانی نه‌خۆشی دڵی.
که‌م
کردنه‌وه‌ی مه‌ترسی ڕوودانی نه‌خۆشی شه‌کره و قه‌ڵه‌وی