کۆلیستڕۆڵ و له‌ش
بریتیه له جۆرێکی چه‌وری له خوێندا.
کۆلیستڕۆڵ له جگه‌ر دروست ده‌کرێت بۆ له‌ش. هه‌روه‌ها له‌ش ده‌توانێت
کۆلیستڕۆڵ له خۆراکیش وه‌ربگرێت. وه‌ک گۆشت و ماسی و هێلکه و په‌نیر و شیر...هتد
له‌ش پێویستی به هه‌ندێک له کۆلیستڕۆڵ هه‌یه بۆ مێشک و پێست و ئه‌ندامه‌کانی
تری له‌ش بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کانیان. به‌ڵام زۆر خواردنی کۆلیستڕۆڵ خراپه به
تایبه‌تی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌شیان خۆدی خۆیان کۆلیستڕۆڵ زۆر دروست ده‌که‌ن.
کۆلیستڕۆڵ له له‌خوێندا مه‌له ده‌کات ده‌توانێت بگات به دیواری لووله‌کانی
خوێن له‌وێ بمێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر کۆلیستڕۆڵێکی زۆر له لووله‌کانی خوێن ماوه و
بڕێکی زۆر له دیواری لووله‌کانی خوێن ده‌نیشێت ده‌بێته هۆی ته‌سک بوونه‌وه‌ی
لووله‌کانی خوێن به‌مه‌ش ڕێگه ده‌گرێت له سووڕانی خوێن به ئاسانی.
ئه‌گه‌ر ته‌سک بوونه‌وه‌که زۆرتر بوو دوای چه‌ند ساڵێک، ده‌بێته هۆی
تێکدانی گیران به‌مه‌ش خوێن ناچێت بۆ به‌شه‌کانی له‌ش، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی
تێکدانی به‌شه گرنگه‌کانی له‌ش وه‌ک دڵ "نۆره‌ی دڵی" یاخود مێشک
"جه‌ڵته‌ی ده‌ماغی".
کۆلیستڕۆڵ دوو جۆری هه‌یه، جۆرێکیان باشه و جۆره‌که‌ی تریان خراپه. جۆره
خراپه‌که بۆیه پێی ده‌ڵێن خراپ چونکه زۆر له‌باره بۆ نیشتن و ته‌سک کردنه‌وه‌ی
لووله‌کانی خوێن، هه‌رچی جۆره باشه‌که‌یه ده‌بێته هۆی ڕێگرتن له نیشتنی کۆلیستڕۆڵ
"ده‌یانێرێت بۆ جگه‌ر" له‌وێ ده‌شکێندرێن.
بیرۆکه‌یه‌کی
باشه بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی کۆلیستڕۆڵ له خۆراک، هه‌روه‌ها وه‌رزش کردنیش
یارمه‌تی کۆنتڕۆڵ کردنی ڕێژه‌ی کۆلیستڕۆڵ ده‌دات له خوێن به‌مه‌ش پارێزگاری له
دڵ و لووله‌کانی خوێن ده‌کات.