چای... خواردنه‌وه‌ی سحری جۆره باوه‌کانی چای و سووده ته‌ندروستیه‌کانیان.. سه‌رباری هه‌زاران ساڵ له خواردنه‌وه‌ی چای له نێو میله‌تانی ڕۆژهه‌ڵاتی
وه‌ک کلیلێک بۆ ته‌ندروستیه‌کی باش و کامه‌رانی و هۆشیاربوون، چای بووه‌ته هۆی
ڕاکێشانی لێکۆڵه‌ره‌وانی ڕۆژئاوایی، ئه‌و لێکۆڵه‌ره‌وانه‌ی که گه‌لێک سوودی ته‌ندروستیان
دۆزیه‌وه‌ته‌وه له جۆری جیاوازی چای. لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان دۆزیویانه‌ته‌وه که هه‌ندێک جۆری چای یارمه‌تیده‌رن له
دژی نه‌خۆشی شێره‌په‌نجه و نه‌خۆشی دڵ و نه‌خۆشی شه‌کره؛ هۆکاری یاریده‌ده‌رن له
هێنانه خواره‌وه‌ی کێش و دابه‌زاندنی کۆلیستڕۆڵ و زیاد کردنی هۆشیاری، جگه له
مانه‌ش چای وا پێده‌چێت کایگه‌ری دژی میکۆربیشی هه‌بێت. وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی خۆراکی ئه‌مریکی "کاثرین تۆڵمادگ" ده‌ڵێت
" هیج دیارنیه که چای لایه‌نی خراپی هه‌بێت، من بڕوام وایه، چای جێگهرهوهکی
باشه بۆ قاوه (باشتره له جیاتی قاوه بخورێته‌وه) هه‌روه‌ک چۆن چای بڕێکی که‌م
له کافاینی تێدایه، هه‌روه‌ها پێکهاته‌ی چای به‌شێوه‌یه‌ک که باشه بۆ دڵ و که‌مکردنه‌وه‌ی
مه‌ترسی شێره‌په‌نجه". هه‌رچه‌نده تاکو ئێستا گه‌لێک له پرسیار هه‌یه که ئایا بۆماوه‌ی چه‌نده
چای له ناوه ئاو دابندرێت بۆ ئه‌وه‌ی زۆری سووده‌کانی هه‌بێت، جه‌نده پێویسته
بخورێته‌وه، شاره‌زایان له بواری خۆراک ده‌ڵێت هه‌موو جۆره‌کانی چای باشن. سووده ته‌ندروستیه‌کانی چای؛ چایی سه‌وز، ڕه‌ش، سپی چای ناوێکه درواته زۆرێک له‌و ماددانه‌ی که تێکه‌ڵ ده‌کرێن له‌گه‌ڵ شله
"ئاو" بۆ وه‌رگرتنی تام و بۆن، به‌ڵام که‌سانی شاره‌زاو و کۆن له‌م بابه‌ته
ده‌ڵێن ته‌نها چایی سه‌وز و ڕه‌ش و سپی و ئولۆنگ "چای چینی" و پو-ئێر بریتین له چای به‌ڕاستی. هه‌موویان له
ڕووکێک دروست ده‌کرێن پێی ده‌وترێت "کامیلیا سینێنسیس" که بچنینهی ئه‌م
ڕووه‌که له چین و هیندستانه، ئه‌م چایانه دژه ئۆکسێنه‌ری بێ هاوتایان تێدایه
پێیان ده‌وترێت "فلهیڤهنۆید"، ئه‌م دژه ئۆکسێنه‌رانه له‌ش ده‌پاریزن
له هه‌ندێک گه‌ردی سه‌ربه‌خۆ "فڕی ڕادیکڵ" که به‌ژدارن له دروست
کردنی نه‌خۆشی دڵ و شێره‌په‌نجه. هه‌موو ئه‌م جۆره چایانه مادده‌ی کافاینیان تێدایه که یارمه‌تیده‌ره
له به‌رزکردنه‌ی ئاستی هۆشیاری ده‌ماغ. هه‌رچه‌نده گه‌ڵای چای زیاتر مامه‌ڵه‌ی کیمیایی له‌گه‌ڵ بکرێت ئه‌وه‌نده
که‌متر بڕی فلهیڤهنۆیدی تێداده‌بێت، بۆ نموونه چای ڕه‌ش و چای ئولۆنگ
"چایی چینی" دهترشێندرێن و دهئۆکسێندرێن بۆیه که‌متر بڕی فلهیڤهنۆیدیان
تێدایه وه‌ک به‌راورد له‌گه‌ڵ چایی سه‌وز، به‌ڵام ئه‌مه‌ی مانایی ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت
که ئه‌و بڕه فلهیڤهنۆیدهی که تێ‌یان دایه بێ هێزه و سوودی نیه. لێره چه‌ند ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک ده‌خه‌ینه ڕوو
له‌باره‌ی کاریگه‌ره ته‌ندروستیه‌کانی چای؛ چایی سه‌وز؛ دروست ده‌کرێت له هه‌ڵماندنی گه‌ڵاکانی
چای، بڕێکی زۆر له دژه ئۆکسێنه‌ری "فلهیڤهنۆید" تێدایه. ئه‌م دژه
ئۆکسێنه‌رانه ده‌وه‌ستن له دژی گه‌شه‌ی شێره‌په‌نجه‌ی میزڵدان و مه‌مک و سی و گه‌ده
و په‌نکریاس و کۆڵۆن، هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌ی گیرانی خوێنبه‌ره‌کان ده‌که‌ن
"هۆکاری سه‌ره‌کی جه‌ڵته"، هه‌روه‌وها چه‌وری له‌ش ده‌سوتێنن و مه‌ترسی
تێکچوونی ده‌ماری "نه‌خۆشی ئه‌لزهایمه‌رز" و مه‌ترسی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغی
که‌م ده‌که‌نه‌وه و ئاستی کۆلیستڕۆڵی له‌ش ده‌پارێزن. چایی ڕه‌ش؛ دروست ده‌کرێت له ترشاندنی گه‌ڵاکانی چای.
چایی ڕه‌ش بڕێکی زۆر له کافاینی تێدایه که یارمه‌تی ده‌ره له به‌رزکردنی
ئاستی هۆشیاری ده‌ماغ. لێکۆڵیهنهوهکان نیشانیان داوه چایی ڕه‌ش له‌وانه‌یه
سیه‌کان بپارێزێت له تێکچوون به‌هۆی کێشانی جگه‌ره‌وه، هه‌روه‌ها له‌وانه‌شه مه‌ترسی
جه‌ڵته‌ی ده‌ماغی که‌م بکاته‌وه. چایی سپی؛ نه ترشێندراوه و نه وشککراوه‌ته‌وه. یه‌ک لێکۆڵینه‌وه
نیشانی داوه که چایی سپی کاریگه‌رترین سیفه‌تی دژه شێره‌په‌نجه‌ی هه‌یه به به‌راورد
له‌گه‌ڵ جۆره‌کانی تری چایی. |
پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©